riklam

پاروو لە دەم بكەوێتە خوارەوە

بابەتی گۆڕاو 01:42 PM - 2018-05-31
.

.

پاروو لە دەم بكەوێتە خوارەوە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ئەگەر لەم مودەتەدا پاروو لە دەم بكەوێتە خوارەوە ئەوا:
+ چاودێری تەندروستی ئەڵێ‌ پیس نەبووە قەینا، هەڵی بگرنەوە بیخۆن.
+ سەنتەری میترۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی بۆ ساز ئەكات.
+ نەوەی نوێ‌ ئەڵێ‌ دەمەكە دەمی سیاسییە تەقلیدییەكانە ئەگینا بۆچی پارووی لێ‌ بەرئەبێتەوە.
+ شەش حیزبەكە ئەڵێن ئەوە پارووی ئێمە بوو یەكێتی و پارتی دزییان.
+ ئیسرائیل ئەیهێنێ‌ بەسەر ئێراندا و شەش حەوت شوێنی سوریا قەسف ئەكات.
+ رووداو ئەیكات بە دەستكەوتی حكومەت.
+ موقتەدا صەدر ئەڵێ‌ ئەو پارووە نە هی ئەمریكایە نە ئێران، پاروویەكی عێراقیی ئەسڵە.
+ عەبادی ئەڵێ‌ پارووی ناوچە كێشە لەسەرەكانە و كورد بۆی نییە لەخۆیەوە پڕی پیابكات.
+ سەندیكای مامۆستایانی ناڕازی ئەڵێ‌ ئەگەر نەیدەن بە ئێمە بایكۆت دەست پێ‌ ئەكەینەوە.
+ رۆژنامەی هەولێر ئەڵێ‌ ئەمە یەكێكە لە دەستكەوتەكانی ریفراندۆم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket