یه‌كه‌مین كاری ده‌رهێنه‌رێكی كورد له كان نمایش ده‌كرێت
ئەدەب وهونەر 11:25 AM - 2018-05-31.
بافڵ هیوا سەرهەنگ، دەرهێنەرێکی کوردە، یەکەم فیلمی لە بواری فیلمسازیدا، کە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئەمساڵ 2018 لە فێستیفاڵی (کان) لە فەڕەنسا نمایشکرا، هەفتەی پێشوو ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 27-05-2018لە ڕۆتردام پیشاندراو لە ڕۆژانی ئایندەشدا لە چەند شارێکی دیکەی هۆڵەندا نمایش ئەکرێت ئەکرێت، بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی فیلمەکە ئاشنا بین، لە نزیکەوە هونەرمەند (بافڵ هیوا سەرهەنگ)مان بینیی و ئەم پرسیارانەمان ئاڕاسته کردەوە.
پ1: بێگومان هەڵبژاردنی فلیمێکی لەم جۆرە، کە کوردێک، نوسیبێتی و دەرهێنانى بۆ كردبێت، بەشداری پێکردنی لە فیستفاڵی و گەورەی وەک کاندا، نیشانەی پرۆفیشناڵی و بە هێزی فلیمەکەیە، حەزئەکەم ئەوەت لێ بپرسم، چۆن بیرت لە نوسین و دەرهێنانی ئەم فلیمە کردەووە ؟
1 - زۆر لە مێژە ناوەڕۆکی ئه‌م چیرۆكه سەرقاڵی کردبووم، به‌شێكیشی هەر به‌ڕاستی ڕوویداوه، چیرۆكێكی زۆر دڵته‌زێنه، كه به‌سه‌ر خانەوادەیەکی كورد هاتووە له‌هۆڵه‌ندا، منداڵێكیان به‌قسه‌ی چه‌ند کەسێکی توندڕه‌و فریودرابوو، ماڵ و خزم و كه‌سوكاری خۆی جێهێشت و به‌ره‌و سوریا به‌ڕێكه‌وت و چووە ناو داعشەوە، سه‌ره‌تای فیلمه‌كه‌م له‌وێوه ده‌ستیپێكرد و به‌ره‌به‌ره گه‌شه‌مان پێدا و چه‌ندین جار ده‌ستكاری و گۆڕانكاریم تێداکرد تا گه‌یشتینە ئه‌وەی فیلمه‌کە بەمشێوازەی ئێستا هاتە بەرهەم، بێگومان ئه‌م پرۆسه‌یه نزیکەی دوو ساڵی خایاند، تاوای لێهات شایانی بڵاو كردنه‌وه بێت.
پ٢: بۆچی ئەم ناونیشانەت بۆ هەڵبژارد، ناوەڕۆکی فيلمەکەت چییە..؟
2- ناوی فیلمه‌كه‌م (ئامین)-ه. ئامین تاكه وشه‌یه‌كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه ئه‌یڵێت، هه‌وڵمانداوه ئه‌كته‌ره‌كان زۆركه‌م له فیلمه‌كه‌دا بدوێن، بۆئەوەی گرته‌و وێنه‌ی فیلمه‌كه خۆی بدوێت و بینه‌ر خۆی بتوانێت بڕیاربدا و بۆچوونی خۆی دەربڕێت.
فیلمی (ئامین) باس لە پەناهەندەیەک ئەکات، کە لە هۆڵەندا ئەژی، زۆر هەوڵ ئەدات تێکەڵ بێت لەگەڵ ژیان و کۆمەڵگای هۆڵەندی و کار بدۆزێتەوە و ژیانێکی نوێ دەست پێ بکات، بەڵام لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا کێشەو گرفتی زیاتر دێنە سەر ڕێگای و توشی خەڵکی توندڕەو ئەبێت.
دوای بیستنی هەواڵی کوژرانی تێکڕای خانەوادەکەی لە جەنگدا، شێت ئەبێت وهەستێکی وا لە ناخیدا پەیدا ئەبێت بۆ تۆڵە کردنەوە، نازانێت چی بکات...؟ ئایا تۆڵەی خۆی لە کۆمەڵگای هۆڵەندی ئەکاتەوە، یان ڕێگایەکی دیکە هەڵئەبژێرێت...؟ ئامین ئه‌و وشه‌یه‌یە كه‌وا له‌كاراكته‌ره‌كه ئه‌كات ڕێگای توندوتیژی هه‌ڵبژێرێت و دەستبەرداری ڕابردووی خۆی بێت.
پ ٣: بەڕێزتان لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و لە ناو نوسین و هونەردا پەروەردە بوون، خۆتان سەرەتا شیعرتان نوسیووە، پاشان لەسەر میوزیک گیرسانەوە، ئێستاش نوسین و دەرهێنانی فیلم، حەزئەکەم باسی وێستگەکانی ژیانی خۆتمان بۆ بکەیت..؟
3- بەندە لە دایکبووی شاری هەولێرم لە باشوری کوردستان، لە خێزانێکدا پەروەردە بووم، دایکم و باوکم پێشمەرگەبوون لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، قاڵبووی خەبات و کوردایەتین، لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر و خوێندەوار و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆستدا چاوم کردۆتەوە، خێزانێک هەر لە باپیرە گەورەمەوە تا دەگاتە باوکم بەشداری شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و کاری سیاسی‌یان کردووە، لە ساڵی 1993 ەوە لە وڵاتی هۆڵەندا ئەژیم، هەر لە و کاتەوە کە زۆر منداڵ بووم، هەستمکرد چەندین بەهرە لە ناخمدایە، وەک هونەری وێنەکێشان، موزیک، شیعر، نواندن.
لە خوێندنگا هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە لە زۆربەی بۆنەکان بەشداریم کردووە، تەنانەت ساڵی 1989 لە شاری سەقز لە خۆرهەڵاتی کوردستان بەشداری شانۆگەری (نێرگز و مەرگی هەڵەبجە )م کرد، لە دەرهێنانی هونەرمەند قادرۆک، هەروەها نامیلکەیەکی شیعریشم چاپکردووە لەژێر ناونیشانی (گوڵ و ئاوارەیی)، کە کۆمەڵێک شیعری بۆ منداڵان لە خۆگرتووە.
پاشان له هۆڵه‌ندا به‌شیAudio & Video Design- م ته‌واوكرد و وه‌كو
multimedia designer ستودیۆی تایبەتی خۆم كرده‌وه به‌ناویYadMedia Studio .
بەندە وەک دەرهێنەر لە بواری کلیپ و ئاواز دانان و نوسینی شیعری گۆرانی بۆ چەند هونەرمەندێک لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان چەندین ساڵە کار ئەکەم، هەروەها لە بواری بەرهەمهێنان و دەرهێنەری تەلەفزیۆنیشدا کارم کردووە.
پ٤: باسێکی فیلمەکە، ئامادەکردن و ئەکتەر و ستافی تەواویمان بۆ بکە.
4- له كاری نوسین و ده‌رهێنان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه زۆر یاریده‌رم بوو بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه هاوکارێکی بەرهەمەکەم، کە خوڵکی (بۆسنیا)یە به ناوی (ئیسمار ڤه‌یزۆڤیچ)، ئه‌و تیمه‌ی كه هه‌لمبژارد بۆ كاركردن له‌گه‌ڵیاندا بۆ ئه‌م فیلمه، پێشتر چه‌ندین كاری سینه‌مایی سەرکەوتوویان بە ئەنجام گەیاندووە و هه‌روه‌ها له‌مه‌ودواش پێكه‌وه پرۆژه‌ی دیكه‌مان له‌پێشه. ئه‌كته‌رە سه‌ره‌كیە‌كانی فیلمی (ئامین) پێكهاتوون له:
سۆهراب بایات (ئێرانی- هۆڵه‌ندی)، دڵبرین ئاكره‌یی (كورد- هۆڵه‌ندی)، مه‌حجوب بن مووسا (مه‌غریبی- هۆڵه‌ندی) و ئه‌نجام به‌رزنجی (كورد- هۆڵه‌ندی).
لە ڕاستیدا چیرۆکی ئەم فیلمە بۆ فیلمێکی درێژم نوسیبوو بەڵام پێم باشتر بوو، وەکو هەنگاوی یەکەم بە کورتە فیلمێکی ١٥ دەقیقەیی دەست پێبکەم و بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا پێشوازیەکی زۆر باشی لێکراوە، بەهیوام لە فیستیفاڵەکانی کوردستانیشدا بەشداری پێبکەم.
وەکو هەموو دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرێک هیوام ئەوەبوو کاتێك بیرۆکەی ئەم فیلمەمان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، وەکو کارێکی کوردی لە فیستیڤاڵێکی جیهانی وەربگیرێت و نمایش بکرێت و بخرێتە ناو پێشبڕکێوە، ئەوە بوو پێش ماوەیەک فیلمه‌كه‌م نارد بۆ گه‌وره‌ترین فیستیفاڵی جیهانی لە (كان) لە فەڕەنسا، دوای دوو ڕۆژ ئاگاداریان کردمەوە کە فیلمەکە وەرگیراوە و پاش دوو رۆژی دیکەش بانگهێشتنامەی بەشداربوونیان بۆ ناردم.
پ 5: کێ بوون ئەو لیەن و ڕێکخراوانەی هاوکاریان کردوون..؟
5- به‌ڕاستی ماندووبوونێکی زۆری ئه‌وێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی كارێكی وا. بێجگه له‌كاركردن به‌خۆبه‌خشی له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان و زۆرینه‌ی ستافی فیلمه‌كه، کە ساڵێك و نیوێکی خایاند تا توانیمان ده‌ست به‌تۆماركردن بكه‌ین. به‌هاندان و پشتگیری چه‌ند براده‌رێکی دڵسۆز و چه‌ند سپۆنسه‌رێك ئینجا ئه‌مساڵ توانیمان فیلمی (ئامین) به‌رهه‌م بهێنین. ئەمەوێت لێره‌وە سوپاس و پێزانینی خۆم بە هەموو ئەو هاوڕێ کورد و هۆڵه‌ندییه دڵسۆزانە بڵێم کە بە پێشوازییەکی گەرمەوە هاوکارییان کردین و لەڕێی یارمەتی ئەوانەوە بەشێک لە بوودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە دابین کرا.
پ 6: کارەکانی ئایندەت چین، فیلمە یان کلیپ و گۆرانییە..؟
6- دوای ئه‌م فیلمه چه‌ندین به‌رهه‌می دیکەم له پێشه. بێجگه له‌كاری موزیك و ڤیدیۆكلیپ، پرۆژه‌ی فیلمێكی نوێمان هه‌یه به‌ناوی Sniper Alley، كه چیرۆكی گه‌نجێكه له‌ناو جه‌نگدا.
بۆ من خه‌ونێكه ڕۆژێك لە ڕۆژان بودجه‌یەکی باشم لەبەردەستدا بێت، تا بتوانم له كوردستان فلێمكی جیهانی به‌رهه‌مبهێنم.
فیلمی (ئامین) بۆ یەکەمجار لە فیستیفاڵی جیهانی (کان) له‌فه‌ڕه‌نسا بڵاوکرایەوە و لە هۆڵەنداش هەڵبژاردەی فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆتەردامە بە ناونیشانی Rotterdam open doek film festival 2018 .. ئەو رۆژەی ئەم فیلمە لە فیستیڤاڵی ڕۆتەردام نمایش کرا، ستافی سەرپەرشتکاران و لیژنەی هەڵسنگاندن دەستخۆشی و پیرۆزباییەکی گەرمیان لە نوسەر و دەرهێنەر بافڵ سەرهەنگ کرد و هەر لەو فیستیفاڵەدا بە چەند کورتە فیلمێکی تر بەشدار بوو.
ئێمەش زۆر بەگەرمی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە هونەرمەند کاک بافڵ سەرهەنگ ئەکەین، لە پای سەرکەوتنی و هەڵبژاردنی فلیمەکەی (ئامـــین)، لە فیستفاڵی فلیمی (کان)ی 2018 لە فەڕەنسا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23