riklam

پەیڤەك بۆ یادە مەزنەكە

بیروڕا 09:50 PM - 2018-05-30
.

.

لە 1|6 دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان (43)ساڵ لە تەمەنی خۆی تەواو دەكات، دەسپێكی تەمەنی لە نێو تەم تومانی شۆڕشێكی هەڵوەشاوە بووە و هەموشیان چەند كەسێكی خاوەن ئیرادە و بڕوا بەوەی دەتوانن سەر لە نوێ‌گیانی نەتەوەیی ببووژێننەوە، بێگومان ئەو دەرس و پەندە، سەرچاوەی ئیلهامەكەی گیان ئاوا مامی گەورە بووە ،ئەو رەچەشكێن  و هەموانی گۆش كردووە لەسەر ئەوەی شكست هێنان مانای ئەوە نیە ئیتر دەست بەرزبكەیتەوە و پشت لە دوژمنتا بكەیت، بگرە دەبێت هەستیتەوە و گیانی بەرەنگاربوونەوە بكرێتە سەرمەشق و بێ‌ سڵەمینەوە تاو بەرەو پێشەوە بدەیت.

    (43) ساڵی تەواوە یەكێتی لەمسەر و لەوسەری كوردستان و لە نێو هەوراز و نشێودا بووە، بۆ یەك چركە ساتیش لە جوڵەدا نەكەوتوە، لە سەرمادا هەر دوژمن بەزێن ، لە گەرمادا هەر بەعس رەتێن،لە بەهارا هەم گوڵچنین بۆ سەر گلكۆی شەهیدەكان هەمیش ئاگر كردنەوە لەسەر پشتی بۆرە پیاو و ترسنۆكەكان، لە پاییزدا هەم لەگەڵ جوتیارە دەست شەقار شەقارەكانی پێدەشت و هەرد و خانوە قوڕەكان هاودەم و هاوڕێ‌ هەمیش لە قافدانی دز و جەردە و كاسەلێسەكان ، لەو چل و سێ ساڵە مێژوەك نوسراوەتەوە بۆ ئەبەد لەبیر ناكرێت، زەخیرەیەك لە ئازایەتی و جەربەزەیی داكراوە بۆ هەتا هەتایە لە بن نایە، فەلسەفەیك نوسراوە بۆ هەموان هەیە دەستی پێوەبگرن بێشك سەركەوتنی لە دوایە، رێگایەك هەڵبەستراوە  روناك روناك بە خوێنی شەهیدان و بزیسكەی رۆژ و تریفەی مانگەشەوا هەڵدەزنێ‌ تا دوا سەركەوتن لە وەستان نایە،دەریایەكە شەپۆل دەدا ئەو شاخ و  ئەو كەل دەكا هەر گرمە و ناڵەی دێ‌ شەو دێ‌ هەر  وەها  رۆژ  دێ‌ هەر وەها سوێندی خواردووە تا دوژمنێك مابێ‌ هەر بگرمێنێ‌ دواجار هەمویان تێك بشكێنێ‌، كوڕەكانی رێزیان بەستاوە ، رێزێك ، دەیان رێز ، سەدان رێز ، هەلًپەی ئەوەیانە شەهید ببن، ئاخر راهێنراون لەسەر ئەوەی ((داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ‌ بەر ناگرێ‌ )) هەورێك بووە  بە ئاسمانی كوردستانا نۆرە نۆرە بارانی باراندووە هەندێك جاران وەك سۆز و بەزەیی بۆ كشتیاران و هەژارنا، هەندێك جاریش رق و تۆڵە  بۆ ئەوانەی بەد نمەك بوون بۆ ئەم خاك و خۆڵە، ژیانێك بووە تەژی لە مهر و خۆشەویستی بۆ یەك بە یەكی ئەوانەی بە سۆز و بەزەیی گۆشكراون، دۆزەخێكیش بووە بۆ ئەوانەی روحی كوردیان لا هەرزان بووە و هەر رۆژێك لە بازاڕێكدا سەودایان پێكردووە ، كاروانێكی ئەستوور ئەستوور ، بیر و لاو و گەنج و ژن و كچی تێدایە، بە پان و پۆڕیەوە دەڕوات لەوێ‌ چەند گەندەیەك و لەوێش چەند گەندەیەكیتری لێ‌ بەردەبێتەوە  هەر گوێی پێنادا و لێی كەم نابێتەوە، كوردستانیان یەكێتیەكەتان زۆری كردووەو زۆر زۆریشی پێ ماوە هێشتا هەر گەنجە و خوێنەكەی لرفەی دێ‌، تا نەگاتە دوا مەنزل ئۆقرەی نایە ..... ئۆقرەی نایە .

    PUKmedia ن: عەبدولواحێد محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket