riklam

گۆرانییەكەی نازم غەزالی

بابەتی گۆڕاو 05:09 PM - 2018-05-30
.

.

گۆرانییەكەی نازم غەزالی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئینجا كە كارلێكەكە تەواو بوو، دێن پاك و بە تەمیز دوانۆكسیدی مەنگەنیزەكە هەڵئەگرنەوەو ئەیكەنەوە شووشەكەی خۆی. چونكە ئیتر ئیشیان پێی نەماوە.
× ئێ‌ ئێ‌… یەعنی وەكو كورد.
ـ بۆچی وەكو كورد رۆڵە؟
× چونكە كوردیش كە ئیشیان پێی نەما ئەیخەنەوە قاوغەكەی كە بۆیان دانابوو.
ـ وەڵـڵاهی كوڕم قسەكانت لە تەحلیلی زۆر سیاسەتمەدار موهیمترە، بەس حەیفێكم….
× كەس قەدرم نازانێ‌ بەگم.
ـ نەبەخوا نایزانن.. تەنانەت حسابی بەرمیلێ‌ نەوتیشت بۆ ناكەن.
× كام نەوتە قوربان؟
ـ یەعنی چی كام نەوتە؟! نەوت هەر یەك نەوت نییە؟
× نەخێر ئوستاز. نەوت هەیە چارەنووسی مەعلومەو هەشە بێ‌ سەروشوێن ئەڕوات.
ـ بەینی خۆمان بێت تۆش سەرت لێی ئەخورێ‌ ببی بە موعارەزە.
× نەبەخوا گەورەم.
ـ ئەی ئەوە نییە هەر یەك تۆز مەجالت بۆ هەڵكەوێ‌ عەینی قسەكانی ئەوان ئەكەیتەوە!
× وابێ‌ باشە ئوستاز..تۆ نازانی. خاڵی هاوبەشمان هەبێ‌ لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆندا شتێكی خراپ نییە.
ـ چۆن خراپ نییە رۆڵە؟.. وەڵـڵا ئەوەندە خراپە تا خوا ئەڵێ‌ بەس.
× ئەی ئەگەر سبەینێ‌ مەجبوور بووین بكەوینەوە گفتوگۆ لەگەڵیانا ئەڵێی چی؟ نابێ‌ شتێكی هاوبەش كۆمان بكاتەوە؟
ـ مەلعون بەدزی منەوە خەریكە فێری تەكتیك و مەكتیكیش ئەبی.. باشە با من سوئالێكت لێ‌ بكەم.
× فەرموو قوربان.
ـ ئەم نەوتە خوێن شیرینە بەڕەئی تۆ كام گۆرانییەی بۆ ئەبێ‌؟
× جا قوربان گیان ئەوە كەریش ئەزانێ‌.. گۆرانیی هین.
ـ كامە؟
× ئەوەی نازم غەزالی كە ئەڵێ‌: طالعة من بیت أبوها رایحة لبیت الجیران.
print

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket