riklam

ساڵۆنی كوردستانی نوێ گۆڤاری چریكەی كوردستان دەناسێنێت

ئەدەب وهونەر 03:38 PM - 2018-05-29
.

.

ساڵۆنی كوردستانی نوێ وەرزی دواخراوی یادی رۆژنامەگەری كوردی دەستپێكرد و لەیەكەم چالاكیشیدا مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كۆبەندی ژمارەكانی گۆڤاری چریكەی كوردستان-بەرگی سێهەمی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ 29-5-2018 بە ئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەكی زۆر لە ئەدیبان و نووسەران و مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كۆبەندی ژمارەكانی گۆڤاری چریكەی كوردستان-بەرگی سێهەم كە دوا بەرهەمی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدە لە ساڵونی كوردستانی نوێ ئەنجامدرا.

لەبارەی‌ ناوەڕۆكی‌ ئەم بەرگەوە، سەرنووسەر لەجیاتی‌ ماڵباتی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ دەڵێت: ناوەڕۆكی‌ ئەم جمكە ژمارەیەش وەك ژمارەكانی‌ تر دەوڵەمەندە بەبابەتی‌ مێژوو، زمانەوانی‌، رۆشنبیری‌، ئەدەب و رۆژنامەگەری‌، وەك لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئاماژەی‌ پێدراوە، گۆڤاری‌ چریكەی‌ كوردستان دەكرێت بە درێژكراوەی‌ گۆڤاری‌ گەلاوێژ دابندرێت.

هەر لە مەراسیمەكەدا كۆبەندی ژمارەكانی گۆڤاری چریكەی كوردستان- بەرگی سێیەم، كە لەلایەن  نەوزاد عەلی ئەحمەد -ەوە ئامادەكرابوو بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.

گۆڤاری چریكەی كوردستان لە لایەن مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد لە تاراوگە ئامادە كراوەو ناوەڕۆكەی گرنگیەكی تایبەتی داوە بە مێژوو، زمان، ئەدەب، وتاری سیاسی. چریكەی كوردستان درێژە پێدەری گۆڤاری گەلاوێژە كە ھەر مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد خاوەن ئیمتیازەكەی بووە لە مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردیدا ناوێكی دیارەو توانیویەتی لەسەردەمی خۆیدا خزمەتێكی بەرچاو بە دۆزی رەوای كورد بكات و ئەم كتێبەش كۆكراوەی ھەردو ژمارەی ٨ و ٩ ی گۆڤاری چریكەیە كە لە ساڵی ١٩٨٥ دەركراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیاربوو ساڵۆنی كوردستانی نوێ لە یادی 120 ساڵەی رۆژنامەگەری رێكبخات، بەڵام بەهۆی‌ هەڵمەتی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ پەرلەمانی‌ عیراقەوە، چالاكییەكانی‌ دواخست بۆ دوای‌ هەڵبژاردنەكان، هاوكات چالاكیەكانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەردەوام دەبێت.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket