به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ بۆچی ؟
بیروڕا 03:09 PM - 2018-05-29.
عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید
هه‌موان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه گه‌مارۆی ئابوری بۆ ماوه‌یه‌ك خرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئێستا گه‌مارۆ نه‌ماوه سنوره‌كانی به‌روی وڵاتانی ئێران و توركیا كراوه‌یه له‌سه‌رجه‌م مه‌زره‌كانی باشماخ په‌روێزخان حاجی ئۆمه‌ران جگه له مه‌رزه‌كانی تر له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌كو شۆشمێ – سه‌یران به‌ن – شێنێ – تیله‌كۆ – سه‌رته‌ك ئه‌مه‌جگه له ده‌روازه‌ی إبراهیم خلیل له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا ڕۆژانه سه‌دان بارهه‌ڵگر كاڵا و خۆراك و پێداویستێ كان ده‌هێنرێنه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ش له ووڵاتانی ده‌ره‌وه كاڵای جۆراوجۆر له ڕێگه‌ی فڕۆكه و ترانزێته‌وه دێته هه‌رێم بازرگانان و هاورده‌كاران هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه له بورای هاورده‌كردنی كاڵای بازرگانی.
مه‌به‌ست له‌وه‌یه هه‌موو جۆره‌كانی خۆراك پێداویستێ كانی بازاڕ له كۆگاكان و فرۆشگاكاندا زیاد له پێویست هه‌یه، نرخ له شوێنی خۆی به‌رزبه‌رز نه‌بۆته‌وه به‌پێچه‌وانه ئه‌و كاڵا و پێداویستیانه‌ی له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دێت به‌هۆی دابه‌زینی به‌های تمه‌نه‌وه بازرگانان كاڵاكان به‌نرخی هه‌رزانتر ئه‌كرَن هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كۆماری توركیاش به هه‌مان جۆره به‌های لیره‌ی توركی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچا و دابه‌زیوه ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی ئه‌و كاڵایانه هه‌یه له ئێران و توركیاوه هاورده ده‌كرێن.
به‌رز بونه‌وه‌ی نرخ به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژن كارێكی نادروسته ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ویژدانی بازرگانان و فرۆشیارانه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای چاك كردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه و به‌رده‌وامی له پێدانی مووچه‌ی موچه‌خۆران به‌گشتی ژیانوگوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران به‌ره و باشی ئه‌ڕوات بازرگانان و فرۆشیاران ئه‌م هه‌له ئه‌قۆزنه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ له جیاتی ئه‌وه‌ی بازرگانان شان به‌شانی كارئاسانێ كانی حكومه‌ت ئه‌وانیش هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ و بازرگانی سه‌قام گیر بێت ده‌رفه‌ت وه‌رنه‌گرن بۆ گران فرۆشی.
له‌ڕوی ئاینیه‌وه مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز مانگێكی خێر و به‌ره‌كه‌ته ئه‌و مانگه‌یه موسوڵمانان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌ڕوی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه هه‌میشه بازرگانان و سه‌رمایه‌داران له دێر زه‌مانه‌وه به‌وه ناسراون ده‌ستكراوه و دڵكراوه بوون بۆ هاوكاری كردنی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان پێویسته ئه‌م نه‌ریته جوانه له‌بیر نه‌كرێ و په‌یڕه‌و بكرێ كۆی مه‌به‌سته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه هیچ كاتێ وه‌ك ئێستا بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕ له‌كاڵا و خۆراكی جۆراوجۆر نه‌بووه بۆیه ئه‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری حكومه‌ت چاودێری بازاڕ بكات ڕێگه نه‌درێ ئه‌و كه‌سانه‌ی به دوای هه‌ل و ده‌رفه‌تدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌سكه‌وتی ناڕه‌وای خۆیان گرانی بخه‌نه بازاڕه‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا چاودێری ته‌ندروستی له‌سه‌ر هه‌موو جۆره خۆراكێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ته‌ندروست بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان و چاودێری بازرگانی به ئه‌گابێت له‌وه‌ی خۆراك و كاڵاكان به‌نرخی گونجا و بفرۆشرێ.
ڕاسته ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك ده‌ست تێوه‌ردان له بازاڕدا نیه به ئازادی بازاڕ و بازرگانی به‌ڕێوه ئه‌چێت به‌ڵام بازاڕی ئازاد ئه‌وه‌نیه هه‌ر بازرگان و فرۆشیارێك به‌ئاره‌زوی خۆی یاری به‌رنرخ بكات.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆ كاروباری بازرگانی و كاسبكاران
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24