ئه‌مه‌یه یه‌كێتییه‌كه‌ی ره‌نجده‌رانی بیروبازو
بیروڕا 03:04 PM - 2018-05-29.
دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
له‌ده‌یه‌كانی كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی دووه‌م جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتیمانی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا قۆناغێكی نوێ ی به‌خۆیه‌وه بینی به‌سه‌ر هه‌ڵدانی پارت‌و ڕێكخراوی سیاسی و كه‌سایه‌تی خوێنده‌وار و تاڕاده‌یه‌ك به‌ئاگا له دنیای ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام خولانه‌وه‌ی ئه‌و پارته سیاسیانه له بازنه‌یه‌كدا تاده‌هات دۆزی كوردی له‌چه‌ق به‌ستوی و سڕبون تێ نه‌ده‌په‌ڕاند دوای شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958 له عێراق پارته‌كان گه‌شه‌یه‌كی په‌له‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌تایب ت پارته چه‌په‌كان و جه‌ماوه‌ریه‌كان كه حكومه‌تی عبدالكریم قاسم یاسای چاره‌سه‌ری كشتوكاڵی ڕاگه‌یاند و گه‌لێك هه‌نگاوی تری نیشتیمانی نا له هه‌موولایه‌كه‌وه به‌رهه‌ڵسكار و دوژمن له كه‌مین هاتنه ده‌ره‌وه خاوه‌ن موڵك و ده‌ره‌به‌گه‌كان له عێراق و كوردستان ڕاپه‌ڕین پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه پارتی جه‌ماوه‌ری كوردستانی باشور بوو زۆرێك له‌سه‌ركرده و كادره پێشكه‌وتوه‌كانی سه‌رۆك هۆز و خاوه‌ن موڵكه‌كان بوون، ئه‌مه مه‌عنای ئه‌وه نیه حزبه‌كانی تریش له‌م سه‌ركرده‌نه‌یان تیانه‌بوو ته‌نانه‌ت حزبی شیوعی عێراقیش پارتی جه‌ڵه‌وی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی گرتوو سه‌ركردایه‌تی ڕاپه‌ڕینی چه‌كداری كرد كه دواتر به‌شۆڕشی ئه‌یلول ناسرا به‌سه‌ركردایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، دوای كوده‌تا شومه‌كه‌ی سه‌لام عارفیش و شه‌هید كردنی سه‌رۆك قاسم ئه‌م شۆڕشه به‌رده‌وام بوو به‌هۆی گه‌شه‌كردنی باڵی چه‌پ و ڕۆشنبیری له‌ناو شۆڕشدا ساڵی 1964 باڵه پێشكه‌وتوه‌كه‌ی پارتی جیابوه‌وه پاشان دوای ڕێكه‌وتنی 11ی ئازاری 1970 هه‌رد و باڵه‌كه تێكه‌ڵ بونه‌وه به‌ڵام وه‌ك ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێستای زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌رد نه‌بونی بڕوا‌و متمانه و كۆنه‌قین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌سوك سه‌یركردنی هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی مه‌زن وه‌ك مامۆستا إبراهیم ئه‌حمه‌دی نه‌مر جارێكی تر ئه و ئاڕاسته‌یه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ گه‌نجی ڕۆشنبیر و به‌ئه‌زمون به‌سه‌رپه‌رشتی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال هه‌نگاویان نابۆ له دایكبونی ڕێكخراوی فكری شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن ئایدۆلوجیه‌كی دامه‌زرا و بۆ ده‌رباز بوون له‌سه‌ركردایه‌تی عه‌شائیری بنه‌ماڵه و دكتاتۆری ئه‌م جۆره سه‌ركردایه‌تیه جارێكی تر ساڵی 1974 شۆڕشی كوردی كرده قوربانی مه‌رامه كانی خۆی و شای ئێران و ئاشبه‌تاڵی به‌شۆڕش كرد له‌و كات و سه‌رده‌مه‌دا كه جه‌ماوه‌ری كوردستان بێ ئومێد بوبو زۆرێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه شۆڕ‌شیان به‌ڕێوه ده‌برد خۆیان خسته باوه‌شی ڕژێمه‌كه‌ی به‌عس كون به‌كون به‌دوای كه‌سانی شۆڕشگێڕ و نیشتیمان په‌روه‌ردا ده‌گه‌ڕان و په‌لبه‌ستیان ده‌كردن بۆ قه‌سابخانه‌كانی حزبی به‌عسی فاشی یان چۆكیان پێ ده‌دان و ده‌یان خستنه زه‌لكاوی خیانه‌ته‌وه، له‌و تاریكستانه‌دا تروسكای مۆمێك ده‌ركه‌وت كه نزیك بوه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌و مۆمه گوڵنكی كلێته كه‌ی مامه بۆیه تاده‌هات ئه‌و پیاوه مه‌زن و پوزه‌وانه له پێ یه گڕی به‌شه‌وه‌زه‌نگ ده‌دا و چیا به‌چیا و دۆڵ به‌دۆڵ و ده‌شت به‌ده‌شتی ده‌كرد تا به‌قه‌ده‌ر هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان گه‌وره بوو ئاوا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌و گه‌وره‌ییه له 1/6/1975 له‌دایك بوو.
بۆیه ده‌بێ له‌ساڵ ڕۆژی له‌دایك بونی یه‌كێتی ئاوڕ له‌م مێژووه بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌م ڕێبازه ئه‌گه‌ر به‌خۆدا نه‌چینه‌وه كه یه‌كێتی بۆ دروست بوو وه‌ڵامی چی بو، ئه‌وه وه‌ك كاكه حمه‌ی حزب ووتی ئێوه یه‌كێتی نین ئه‌وه به‌ڕاستی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مام نین.
كه ئه‌وه ده‌ریایه‌ك خوێنی هاوڕێكانتان بیرنه‌ماوه.
ئه‌وه قه‌سابخانه‌كانی به‌عس و جاش‌و خۆفرۆش و به‌كرێ گیرا وه‌كان دڵخۆش ده‌كه‌ن و خانوه قوره‌كانی ڕه‌نجده‌رانی بیر و باز و زویر ده‌كه‌ن.
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27