رێبواری كه‌ریم وه‌لی و شۆكی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی
ی.ن.ک 02:59 PM - 2018-05-29.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌ی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ستیهێنا زۆر ئاساییه كه ڕێبواره‌كان ببات به ئاسمانداو بیانكێشێته‌وه به‌زه‌ویدا، ئه‌وه‌نده قه‌ڵس و ناڕه‌حه‌تی كردون تف له‌ناو ده‌میان وشك بوه‌و به‌چه‌پ و به‌راست درۆ‌و ده‌له‌سه دائه‌تاشن و له‌به‌های ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه كه‌مده‌كه‌نه‌وه كه خه‌ڵك به‌خشیویه‌تیه‌وه به هێزه‌ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی كه یه‌كێتیه. ڕێبوارو ڕێبواره‌كان ئه‌وه‌نده ره‌مڵی درۆیینه‌یان لێداوه، ئه‌وه‌نده‌یان خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه كردوه نازانن ئه‌و نه‌زانیه‌یان چۆن بشارنه‌وه بۆیه به‌ناچاری دێن و درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی بێسه‌روبه‌رو خه‌یاڵی جۆراوجۆر ریزده‌كه‌ن و ده‌یهۆننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌عیه‌ته‌كانین هێشتا سیقه‌یه‌كیان پێیان بمێنێ، هه‌رچه‌نده من پێم خراپ نیه كه هه‌ندێ ورده ئیعترافی تیایه ئه‌م نوسینه كه ره‌نگه به‌رنامه ڕێژه‌كانی پشته‌وه‌ی ڕێبوار نه‌یانویستبێت بیدركێنێن به‌ڵام رێبوار دركاندویه‌تی. ئه‌و به‌ناو نوسه‌ره قسه‌كه‌ی دڵی خۆیانی دركاندوه كه: پارتی و حزبه بچوكه‌كان ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی له‌قاڵب بده‌ن و له گۆڕه‌پانی سیاسی رۆڵی كه‌مبكه‌نه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و درۆ ئیعلامی و هاشوهوشه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حزبانه‌ش و حزبه‌كه‌ی رێبواریش هه‌ر روكه‌شن و هه‌مویان بۆ دژی یه‌كێتی چاو له‌هه‌موو شتێكی یه‌ك ده‌پۆشن. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه‌و ئه‌وانیش و زۆر لایه‌نی تری سیاسیش ئه‌و راستیه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ساحه‌كه بۆ ئه‌وان جێبێڵێ بۆ خۆیان ته‌راتێنی تیابكه‌ن ئه‌وا دزو خاوه‌ن ماڵ گا به كولانكه‌دا ئاودیو ده‌كه‌ن (كورد وته‌نی) ئاخر ئه‌وه هه‌ده‌فه سه‌ره‌كی و ئامانجه‌كه‌یه كه یه‌كێتی بچوك بێته‌وه ساحه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌كیان ته‌خت ده‌بێت و چیان بوێت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ده‌توانن به‌ئاسانی مه‌رامه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ئه‌وه‌ش به‌دڵنییایه‌وه خه‌ونێكه‌و هیچی تر چونكه یه‌كێتی ره‌گی له‌قوڵایی ناخی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و شه‌هیدپه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌دایه. رێبوار‌و ڕێبواره‌كان هه‌میشه باسی كاك كۆسره‌ت ده‌كه‌ن و خه‌ون ده‌بینن به‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت پشت له یه‌كێتی بكات یان یه‌كێتی پشت له‌كاك كۆسره‌ت بكات، ئاخر هه‌ی نه‌زان كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی ئێستا كاك كۆسره‌ته، كاك كۆسره‌ت پیاوێك كه هه‌موو گیانی زامداری به‌رگری له‌یه‌كێتیه، ئه‌م قسه‌و قسه‌ڵۆكه پڕوپوچانه كێ لێتان ده‌كڕێ؟ یه‌كێتی هی هه‌موو یه‌كێتیه‌كانه، ماڵی مام جه‌لال كه ڕێبواره‌كان ئه‌و ناوه‌یان بۆ داتاشیوه‌و ده‌یانه‌وێت به‌زۆر بیخه‌نه فه‌رهه‌نگی سیاسه‌ته‌وه، شتێكی نامۆیه، ماڵی مام جه‌لال خۆیان خاوه‌نی یه‌كێتین و یه‌كێتیش خاوه‌نی ئه‌وانه، ئه‌وان هه‌رگیز خۆیان جیانه‌كردۆته‌وه‌و ئێوه ئه‌و خه‌ونه‌تان ده‌به‌نه ژێر گڵ كه هه‌موو شه‌و ده‌یبینن. به‌شایه‌دی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق و ئه‌وانه‌ی له‌سیاسه‌ت ده‌زانن و شاره‌زای هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسه‌تن (نه‌ك ئێوه‌مانان كه فڕتان پێوه‌ی نیه)، د.فوئاد مه‌عسوم یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده سیاسیه راقی و پڕ سه‌نگه‌ی كه توانیوێتی ته‌رازوی حوكمڕانی له‌سه‌رانسه‌ری عیراق و له‌ناو ئه‌و هه‌موو پێكهاته ئاڵۆزه‌ی عیراق به هاوسه‌نگی رابگرێ و كاره‌كانی نه‌بێته هۆی بێزاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك و له‌ئاست ئه‌و سوێنده ده‌ستوریه بێت كه خواردویه‌تی و سه‌رۆكی هه‌موان بێت (ئه‌و ده‌ستوره‌ی تا دوێنێ ئێوه دژی بون و ئه‌مرۆ شاگه‌شكه بون بۆی)، ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر یه‌ك هێڵی راستی سیاسه‌تی راست و دروست رۆیشتوه‌و به‌وه‌ش ئێوه‌ی توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی كردوه، چونكه ئێوه مانان ده‌تانویست وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تانویست وا بجوڵێته‌وه دوایش له چاوتروكانێكدا باداته‌وه به‌لایه‌كی تردا، ئاخر ئه‌و سیاسه‌ته به‌پیاوی سه‌نگینی وه‌ك د.فواد ناكرێ، ئه‌و سه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و حساب له‌سه‌ر قسه‌و گوفتاری ده‌كرێ. ئه‌و ره‌قه‌م و ژمارانه‌ی باسی ده‌كه‌ی هه‌تا هه‌تایه یه‌كێتی و سه‌رۆك كۆماره‌كه‌شی لێی بێمنه‌ته‌و به‌پاكی یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی هێناوه‌و هه‌ر ئاوهاش به‌پاكی ده‌یهێڵێته‌وه‌و له‌براده‌ره‌كانی خۆشتان بپرسه (ئه‌وانه‌ی ئیقاله كراون و له‌به‌غداوه به‌سه‌ریاندا داونه‌ته‌وه) بزانن ئه‌و حساباتانه راستن یان هه‌ڵه. سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی شۆكترتان ده‌كات، خه‌ڵكی دڵسۆز ناهێڵێ یه‌كێتی بكه‌وێ، هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ش یه‌كێتی ١٠٠ باڵیش بێ یه‌ك ده‌نوكه بۆ نه‌یارانی و چاویان ده‌كۆڵێ.
نه‌به‌ز مه‌سیفی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24