ململانێی ئه‌مریكاو كۆریای باكور به‌ره‌و كوێ؟
بیروڕا 02:52 PM - 2018-05-29.
•دوای نزیكه‌ی 65 ساڵ له دژایه‌تی و ململانێی یه‌كتر له‌نێوان ئه‌مریكاو كۆریای باكورداو دوای ئه‌وه‌ی كه 3 ساڵان شه‌ڕی ناوخۆی دوو كۆریاكه به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام هیچ كامیان سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ستنه‌هێناو دواتر به ئاگربه‌ستێكی كاتی جه‌نگه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا له‌ساڵی 1953دا‌و ئیدی له‌وكاته‌وه هه‌ریه‌كه له‌كۆریاكانی باشوور‌و باكور بونه‌ته ته‌ره‌فگیری بلۆكێك له بلۆكی زلهێزه‌كانی ئه‌وكاته كه تازه به‌تازه خه‌توخاڵی جه‌نگی سارد سه‌ریهه‌ڵدابوو له‌نێوان سه‌رمایه‌ری و سۆسیالیستی‌دا به‌ڕابه‌رایه‌تی هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكاو یه‌كێتی سۆڤێتی جاران. به‌مشێوه‌یه كۆریای باشوور بوه لایه‌نگری ئه‌مریكاو چوه‌ناو بلۆكی سه‌رمایه‌داری و كه‌وته‌ژێر سایه‌ی پارێزگاری په‌یمانی ناتۆوه‌و ئیدی بوه یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دونیا‌و سیسته‌مێكی دیموكراسی و ئازادیشی تێدا دامه‌زراو بوه دووه‌م هاوپه‌یمانی گرنگ له ناوچه‌ی ده‌ریای كۆریادا دوای یابانی زه‌به‌لاحی ئابوری، له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆریای باكور بوه لایه‌نگری سیسته‌م و بلۆكی سۆسیالستی و بوه خاوه‌نی سیسته‌مێكی دیكتاتۆری و شمولی و تاكڕه‌وی و بنه‌ماڵه‌یی كه له‌ماوه‌ی 65 ساڵدا ته‌نها باپیر‌و باوك و كوڕێك بونه‌ته سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌و وڵاته‌كه‌ش بۆته زیندانێكی گه‌وره‌و ساڵ به‌ساڵ دواكه‌وتووترو هه‌ژارتر ده‌بێت له‌سایه‌ی سیسته‌می سۆسیالیستی و تاكڕه‌وی و سه‌ربازیداو هه‌رچی داهاتی وڵاتیشه ده‌درێته به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌ربازی.
•ئاشكرایه قۆناغی جه‌نگی سارد له‌زۆر ڕوه‌وه بۆته مایه‌ی زیانگه‌یاندنی گه‌وره‌و ماڵوێرانی بۆ زۆرێك له كۆمه‌ڵگاكان و به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌وتبونه خولگه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی جارانه‌وه، و ئه‌نجامیش دوای نزیكه‌ی40 ساڵململانی بلۆكی سۆسیالیستی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی له‌ساڵی 1990دا‌و ئازادبونی كۆماره‌كانی و هه‌ڵكردنی باهۆزی دیموكراسی و هاتنه‌كایه‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی تاك جه‌مسه‌ری به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكاو ڕۆژئاواییه‌كان، ئیدی دونیا پێینایه قۆناغێكی تازه‌وه كه جیهانگیری بوو، ئه‌مریكاش بوه باڵاده‌ستی یه‌كه‌م له‌دونیادا. له‌گه‌ڵیشدا كه‌وته دژایه‌تیكردن و هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمه تاكڕه‌و و شمولی و سه‌ربازیه‌كان یان تیرۆریست یان ئه‌وانه‌ی داڵده‌ی تیرۆریستانیان ده‌داو ژماره‌یه‌ك وڵاتی خسته ناو لیستی ڕه‌شی سزادان و گه‌مارۆی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازیه‌وه، له‌و وڵاتانه‌ش ئێران و كۆریای باكورو ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا‌و لیبیا‌و...هتد.بوون. ئه‌وه‌تا ماوه‌ی 27 ساڵه ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی كۆریای باكور له‌و سیسته‌مه ڕزگار بكات و ناوچه‌كه‌و دونیاش له‌مه‌ترسی چه‌كی ئه‌تۆمی دووربخاته‌وه‌و هه‌ندێكجار له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كردن و زۆرجارانیش له‌ڕێگه‌ی جاسوسی و دیپلۆماسیه‌وه هه‌وڵیداوه، به‌ڵام هێچ كامیان سه‌ركه‌وتو نه‌بوه.
•به‌ڵام له‌ئێستاداو دوای هاتنه‌سه‌ر كاری دۆناڵد ترامپ و ئیداره‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی و له‌ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونیدا به ئاشكرا‌و نهێنی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆریای باكوری داوه‌و ویستویه‌تی ئه‌و ململانی درێژخایه‌نه‌ی نێوانیان خاوبكاته‌وه‌و به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنیشی هه‌نگاوبنێت، له ئێستادا خۆشبه‌ختانه توانراوه كه نزیكبونه‌وه‌و لێكتێگه‌شتن دروستببێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا به ئاشتبونه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆریاو سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی كۆریای باكور بوو بۆ یه‌كه‌مجار بۆ كۆریای باشوور‌و ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌نگاونانی كرداره‌كی به‌و ئاڕاسته‌یه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مریكا فشاری بازرگانی خسته‌سه‌ر چین وه‌ك پاڵپشتی یه‌كه‌م و گه‌وره‌ی كۆریای باكور بۆ هاندانی به‌و ئاڕاسته‌یه‌و به‌هه‌مانشێوه‌ش سازشكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕوسیادا له‌سه‌ر سوریا.
له ئێستاداو دوای چه‌ندین سه‌ردانی نهێنی توانراوه كه په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه‌و ئه‌مریكاو كۆریای باكوریش نیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ ئاشتی و ئاشبونه‌وه ده‌رببڕن، ئه‌وه‌تا هه‌ردوولا بڕیاریانداوه كه له 12/6/2018دا‌و له وڵاتی سه‌نگافوره هه‌ردوو سه‌رۆك ترامپ و كیم ئێڵ جۆن كۆببنه‌وه‌و هه‌رئه‌مڕۆش 24/5/2018 كۆریای باكور بڕیاریداوه كه ناوچه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كانی دابخات و پێشتریش 3 هاوڵاتی ئه‌مریكی ئازادكردبوو كه چه‌ندین ساڵ بوو ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن كۆریاوه.
•ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكاو كۆریای باكور به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ری گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی دونیا‌و نه‌هێشتنی بارگرژیه‌كان و پاراستنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له كاولكاریه‌كی بێوێنه‌و هاندانی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی تریش بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی جێگیركردنی ئاشتی جیهانی. ئه‌مریكا زۆر مه‌به‌ستێتی كۆریای باكور بێنێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاشتی كۆریای باشور‌و یابانیش بپارێزێت وه‌ك دوو هاپه‌یمانی سه‌ره‌كی خۆی و به‌مه‌ش ده‌توانێت له‌لایه‌ك دۆستێكی تر بۆخۆی زیادبكات و گه‌مارۆی هه‌ریه‌كه له ڕوسیا‌و چین و ئێرانیش بدات و ده‌ستوپه‌نجه‌و نینۆكه‌كانیان كورتبكاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانیان كه‌مو بێكاریگه‌ر بهێڵێته‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بتوانێت سیاسه‌ت و پلانه‌كانی خۆی له‌دونیاداو به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربخات و هاوپه‌یمانه دێرین و نوێكانیشی بپارێزێت له ئیسڕائیل و وڵاته عه‌ره‌بیه كه‌نداویه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به سه‌رچاوه‌كانی وزه له‌نه‌وت و غازی سروشتی.
•به‌ڵام ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و نیه‌ته باشانه‌ی هه‌ردوولا، پێناچێت كه به سانایی بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی و سه‌ركه‌وتن و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و به‌رزی و نشێوی زۆری له‌ڕێگادایه‌و هه‌موو كات پێبینی خراپبوون و تێكچوونی لێده‌كرێت، ئه‌وه‌تا 25/5/2018 سه‌رۆك ترامپ واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور كه بڕیاریان لێدابوو هه‌ڵوه‌شانده‌وه، چونكه لایه‌نه نه‌یاره‌كانی ئه‌م نزیكبونه‌وانه‌ش زۆرن و پیلانی خۆیان هه‌یه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و تێكدانی هه‌موو ڕیسكه‌ی ئه‌مریكا له‌دونیاو ناوچه‌كه‌شداو ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له چین و ڕوسیا‌و ئێران بیخه‌م دانانیشن، چونكه باش ده‌زانن كه سه‌ركه‌وتن و به ئامانج گه‌یشتنی ڕێكه‌وتن و ئاشتبونه‌وه‌ی ئه‌مریكاو كۆریای باكورو خاوبونه‌وه‌ی ململانێكانیان هه‌موو هاوكێشه‌و هاوسه‌نگی هێزه‌كان له‌دونیادا هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌بێت هه‌موان جارێكی‌تر به‌سه‌ر حساب و پلانه‌كانیاندا بچنه‌وه‌و خۆبگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغ و دۆخه نوێیه‌ی كه دێته‌كایه‌وه. ئیدی قۆناغی وڵاتانی ده‌رچوو له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رده‌می تیرۆر‌و پشتیوانی تیرۆریستانیش نامێنێت و مرۆڤایه‌تیش ئاهێكی دڵخۆشی پیادا دێته‌وه‌و له‌جیاتی ڕووكردنه شه‌ڕو ململانی خوێناویه‌كان ڕووده‌كاته گه‌شه‌و پێشكه‌وتن و ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24