riklam

سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی و نرخی به‌نزین له‌سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

ئابوری 02:41 PM - 2018-05-29
.

.

جێگری لیژنه‌ی وزه‌ له‌ ئـه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی و نرخی به‌نزین له‌ پارێزگای سلێمانی چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، رێكه‌وت زه‌كی جێگری لیژنه‌ی وزه‌ له‌ ئـه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌م خاڵانه‌ی روونكردووه‌ته‌وه‌:

1- لیژنه‌ی وزه‌ له‌ ئـه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز پارێزگاری نوێی سلێمانی واته‌ زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ داوای كۆبونه‌وه‌ی نێوان لیژنه‌كه‌مان و پارێزگارمان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی هاورده‌ی سوته‌مه‌نی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و پێكهاته‌ی لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی و دووباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشوو، به‌ڵام جێی سه‌رسوڕمانه‌ تائـێستا پارێزگار ئـاماده‌ نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌مان كۆببێته‌وه‌!! هه‌رچه‌نده‌ زیاد له‌جارێك به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و به‌نده‌ وه‌ك جێگر، پارێزگارمان ئـاگاداركرده‌وه‌و دوایینجار كاك (غالب) وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ مانگی ٣ی ئـه‌مساڵ سه‌ردانی كردو به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كۆببینه‌وه‌.

2- لیژنه‌كه‌مان به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی نه‌كردنی پارێزگاره‌وه‌ تائـێستا ئـاگاداری مۆڵه‌ته‌كانی هاورده‌كردنی به‌نزین و نه‌وت و گازوایل و مۆڵه‌ته‌كانی دروستكردنی به‌نزینخانه‌و كارگه‌ی غازو دروستكردنی كۆگای سوته‌مه‌نی نییه‌، به‌نده‌ پێموایه‌ ئـه‌م ده‌رگا داخستنه‌ به‌ڕووی ده‌زگایه‌كی چاودێری وه‌ك لیژنه‌ی وزه‌ی ئـه‌نجومه‌ن خزمه‌ت به‌ نه‌زیهی و بێلایه‌نی كاره‌كان ناكات و گومانی گه‌وره‌ دروستده‌كات.

3- به‌نده‌ وه‌ك خۆم كێشه‌ی سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ پارێزگار نه‌بووه‌ به‌ڵكه‌ باسی لیژنه‌ی وزه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئـێمه‌ جێگرین تیایدا.

4- لیژنه‌كه‌مان ئـاگاداری بنه‌مای مۆڵه‌تپێدانی كۆمپانیاكان بۆ هێنانی سوته‌مه‌نی نییه‌و پێمانوایه‌ یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌كانی كۆنترۆڵنه‌كردنی نرخی به‌نزین و نه‌وتی سپی نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی و ئـاگادارنه‌بوونه‌ له‌ ورده‌كاری كاری كۆمپانیاكان، كه‌ به‌نده‌ پێشتر به‌هۆی هه‌مان مامه‌ڵه‌و غیابی ئـاماده‌گی ئـه‌نجومه‌ن و كردنی كاری ناجۆر ڕێگای دادگامان گرته‌به‌ر.

5- ئـه‌گه‌ر به‌پێویستی بزانین قسه‌و ورده‌كاری زیاترمان ده‌بێت.

ڕێكه‌وت زه‌كی
جێگری لیژنه‌ی وزه‌ له‌ ئـه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

PUKmedia كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket