riklam

له‌ PUKmedia خشته‌ى یارییه‌كانى جامى جیهانى به‌ دیارى وه‌ربگره‌

هەمەرەنگ 02:36 PM - 2018-05-29
.

.

به‌ بۆنه‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى یارییه‌كانى جامى جیهانى له‌ رووسیا، PUKmedia خشته‌ى یارییه‌كانى ئه‌و بۆنه‌یه‌ پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌رانى ده‌كات .

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 29-5-2018 له‌گه‌ڵ ژماره‌ (7578)ـى رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، خشته‌ى یارییه‌كانى ئه‌و جامه‌ وه‌ك دیارى PUKmedia بۆ وه‌رزشدۆستان بڵاوكراوه‌ .

هاوكات وه‌رزشدۆستان له‌ رێگه‌ى یانه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى له‌ شاره‌كانى سلێمانى و كه‌ركووك و نووسینگه‌ى رانیه‌ى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان ده‌توانن ئه‌و دیارییه‌ وه‌ربگرن .

خشته‌كه‌ به‌ ره‌نگاوره‌نگ چاپكراوه‌و ته‌واوى یارییه‌كانى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان و قۆناغه‌كانى دواتر تاوه‌كو كۆتایى  به‌ شێوه‌ى هیڵێكارى و كاتى یارییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

knn.jpg

رۆژى 14-6-2018 یارییه‌كانى جامى جیهانى له‌ رووسیا ده‌ستپێده‌كات و په‌یجى PUKmedia Sport و 24 سه‌عات زانیارییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌و سات به‌ساتیش له‌ رێگه‌ى ماڵپه‌رى www.pukmedia.com/W_Sereta.aspx  ده‌توانن بینه‌رى هه‌واڵه‌كانى ئه‌و رووداوه‌ گه‌وره‌یه‌ بن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket