riklam

ئه‌م وڵاتانه‌ رێژه‌ی پیاوان له‌ ژنان كه‌متره‌

هەمەرەنگ 11:57 AM - 2018-05-29
.

.

به‌هۆی جه‌نگه‌كان و بژێوی ژیان ورێگری كردن له‌ وه‌چه‌خستنه‌وه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتدا هاوسه‌نگی له‌ نێوان رێژه‌ی ژنان و پیاواندا كه‌م بۆته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك ژنان رێژه‌یان زیاتره‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی به‌ دوایخۆیدا هێناوه‌ و هاوسه‌رگیری كه‌م كرۆدته‌وه‌، هه‌ندێك وڵاتیش بۆ هاندانی هاوسه‌رگیری به‌خشیش ده‌ده‌نه‌ هاوسه‌ره‌كان تا رێژه‌كه‌ هاوسه‌نگ ببێته‌وه‌ و خانمانیش چانسی هاوسه‌رگیریان بۆ بره‌خسێت، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ 7 وڵات ده‌كه‌ین كه‌ هاوسه‌نگی له‌ نێوان ژنان و پیاوان تێكچووه‌:

1-    ئیتاڵیا: ئه‌م وڵاته‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مه‌، هه‌روه‌ها ریچژه‌ی پیاویش له‌م وڵاته‌دا كه‌مه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دایكان و باوكان له‌ یه‌ك منداڵ زیاتر نه‌وه‌ ناخه‌نه‌وه‌.

2-    پورتوگال:  پورتوگال وڵاتێكی ئه‌وروپیه‌، دوای قه‌یرانی دارایی ژنان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان به‌ كاركردن كرد، ئاماره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گه‌شه‌ی دانیشتوان ده‌ به‌ هه‌زاره‌ و دوای ئیتالیا به‌ دووه‌م وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ رێژه‌ی دانیشتوانی كه‌مه‌.

3-    ئه‌رمینیا: له‌ وڵاتی ئه‌رمینیا ژنان ریژه‌ی له‌ %60 یدانیشتوان پێكده‌هێنن، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌رمینیا به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پیاوانی له‌ ده‌ستداوه‌، ژنان بۆ كاركردن ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و جێگه‌ی پیاوانیان گرتۆته‌وه‌، بۆیه‌ ریچژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ فه‌رمانگه‌ حكومی و كۆمپانیاكان ژنان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

4-    روسیا: به‌پێی ئامارێكی ساڵی 2010 له‌ روسیا هاوسه‌نگی نێوان ژنان و پیاوان تێكچووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك 1160 ژن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار پیاوه‌ .

5-    ئیستونیا: ریژه‌ی ژنان له‌م وڵاته‌دا له‌ %53 یه‌، بۆیه‌ پێی ده‌لێن ( كه‌نداوی ژنان)، پاوان لیه‌ ده‌ریادا  راو ده‌كه‌ن و ژنانیش كاری ماڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ زیاتر ژنان ده‌رده‌كه‌ون.

6-    لاتیڤیا: هۆكاری كه‌می پیاوان له‌م ولاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ زیاتر جگه‌ره‌ و ماده‌ ده‌كێشن ، بۆیه‌ زۆرتر توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بونته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆكارێك كه‌ ژنان به‌هێز بن و پۆسته‌ باڵاكانی وڵات لای ئه‌وان بێت.

7-    ئایسلاندا:  ئه‌م وڵاته‌ گیرۆده‌ی كه‌می پیاوه‌، سه‌ره‌رای جوانی خانمانی ئه‌م وڵاته‌ ، به‌ڵام هاوسه‌رگیری كه‌مه‌ تیایدا، بۆیه‌ ده‌سڵاتدارانی ئایسلاندا رێگه‌ به‌ پیاوانی بیانی ده‌ده‌ن بێنه‌ وڵاته‌كه‌ و هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ریشدا 5000 دۆلار ده‌ده‌ن به‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی ئایسلاندیدا ده‌كات.


PUKmedia    گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket