riklam

قائیمقامی سلێمانی بڕیارێك له‌باره‌ی به‌روبومی ناوخۆیی ده‌رده‌كات

ئابوری 06:24 PM - 2018-05-28
.

.

پارێزگای سێمانی له‌ رۆژێكدا پێویستی به‌ یه‌ك تۆن به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ هه‌یه‌و له‌م وه‌رزه‌دا به‌روبومی ناوخۆیی 25% پێداویستی بازاڕ دابینده‌كات، قائیمقامیه‌تی سلێمانیش پلانی پاڵپشتیكردن له‌ به‌روبومی ناوخۆیی فراوانتر ده‌كات.

به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌روبومی هاورده‌كراو و به‌روبومی خۆماڵیدا، ئه‌مڕۆ 28-5-2018 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی راگرتنی هاوسه‌نگی سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌روبومی سه‌وزه‌و میوه‌ی ناوخۆیی و ئه‌و به‌روبومانه‌ش كرا كه‌ له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌موو جۆره‌ هاوكاری و كارئاسانییه‌ك پێشكه‌ش به‌ جوتیاران ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌وبومی ناوخۆییه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی راگرتنی هاوسه‌نگی سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه‌ پارێزگای سێمانی له‌ رۆژێكدا پێویستی به‌ یه‌ك تۆن به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ هه‌یه‌و له‌ مانگێكشدا پێویستی به‌ 30 تۆن هه‌یه‌، له‌م وه‌رزه‌دا به‌روبومی ناوخۆیی 25% پێداویستی بازاڕ دابینده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا به‌روبومی ناوخۆیی له‌ سه‌وزه‌و میوه‌ زیاتر له‌ 80% پێداویستی بازاڕ دابینبكات، قائیمقامی سلێمانیش رایگه‌یاند كه‌ پلانی پاڵپشتی كردن له‌ به‌روبومی ناوخۆیی فراوانتر ده‌كه‌ن و هه‌موو جۆره‌ كارئاسانییه‌ك پێشكه‌ش به‌ جوتیاران ده‌كه‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket