riklam

پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشت و به‌منزیكانه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 04:09 PM - 2018-05-28
.

.

بڕی 30 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ھەولێر گەیشتووەو رۆژی سێشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

بەڕێوەبەری گشتی بارزگانی لە وەزارەتی بارزگانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووه، بڕی 30 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ھەولێر گەیشتووەو رۆژی سێشەممە دابەشدەکرێت.

نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتی بارزگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووه: وەزارەتی بازرگانی عيراق بڕی 30 ملیار دینار قەرزی گەنمی جوتیارانی ھەولێری ناردووەو ئێستا لە بانکەکاندایە.

وتیشی: پارەکە بۆ 17 ھەزار جوتیار ھاتووەو رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و بڕی پارەکەش قەرزی گەنمی ساڵی 2016یە.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket