riklam

رێکنەکەوتنی ھەرێم و بەغدا زیانی بەکەرتی نەوت گەیاندووە

ئابوری 02:50 PM - 2018-05-28
.

.

وەزارەتی نەوتی عيراق رایدەگەیەنێت کە بەھۆی رێککنەکەوتنی بەغداو ھەرێم بۆ ھەناردەکردنی نەوت لەرێی دەروازەی باکورەوە، رۆژانە زیانی 550 ھەزار بەرمیل نەوت بە وڵات گەیشتووە.

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عيراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه: نەوتی کەرکوک بەھۆی رێکنەکەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان وەستاوەو وەزارەتی نەوتی عيراقیش دەیەوێت ھەناردەی نەوت لەرێی بۆرییەکانی ھەرێمەوە دەستپێبکاتەوە.

وتیشی: لە ئێستادا بەرھەمی بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک زیاتر لە 150 ھەزار بەرمیلەو دەکرێت ئەو رێژەیە دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ھەناردە زیادبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ھەناردە نەکردنی نەوت لەرێی دەروازەکانی باکورەوە زیانی بە رێژەی 550 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بە داھاتی عيراق گەیاندووە.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket