riklam

مناڵترە

بابەتی گۆڕاو 02:25 PM - 2018-05-28
.

.

مناڵترە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

تازەنووسەر: رەئت چییە لەسەر نووسینەكانم قوربان؟
رەخنەگر: پێویستت بەوەیە زیاترو زیاتر بخوێنیتەوە.
تازەنووسەر: بۆچی؟
رەخنەگر: بۆ ئەوەی مەجالی نووسینت نەبێ‌.
*****
یەكەم: ئەوە چییە كردووتەتە سەرت؟
دووەم: شەبقەیە بێ‌ ئەقڵ.
یەكەم: توو شەرەفت بەوە ئەڵێی شەبقە؟!
دووەم: ئەی تۆ بەوەی ژێر جامانەكەت ئەڵێی سەر؟!
*****
كۆڕگێڕ: مامۆستا لەوە ئەچێ‌ دەرەوە زۆر زریان و لافاوبێت.
مامۆستا: بە چییا ئەزانی رۆڵە؟
كۆڕگێڕ: چونكە تائێستا یەك كەس لە هۆڵەكە نەچووەتە دەرەوە.
*****
ئەحمەد: رەئت چییە لەسەر زمان؟
مەحمود: ئەندامێكی زۆر گرنگە، بەشەرتێ‌ هی ژن نەبێ‌.
*****
ئەم: یەعنی چی نەوزادی برات لە تۆ چاكتر لە كۆمپیوتەر ئەزانێ‌؟!
ئەو: ئاخر چونكە ئەو پێنج ساڵ لەمن مناڵترە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket