riklam

چەوری ورگ مەترسی لەسەر ژنان زیاترە وەك لە پیاوان

هەمەرەنگ 02:06 PM - 2018-05-28
.

.

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە كێشی زیادە لە ناوچەی ورگدا كە بە ( سەنتەری قەڵاوی) ناسراوە دەبێتە هۆی نەخۆشیەكانی دڵ لای ژنان، ئەم كاریگەریەش بەبەراورد بە پیاوان زیاترە.

توێژینەوەكە كە گۆڤاری ( جۆرناڵ ئۆف ذا ئەمریكان هات ئاسۆسیشن)بڵاوی كردۆتەوە و لەسەر 500 كەس ئەنجامدراوە كە %55 یان ژن بوون و تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ69 ساڵاندا بووە.

پزیشكەكان توێژینەوەكەدا چەندین كەسیان بەشداری پێكردووە كە قەبارەی ورگیان جیاوازی هەبووە، هەروەها بۆ ماوەی 7 ساڵ چاودێری ئەو كەسانەیان كردووە، تا بزانن كامیان زیاتر توشی نەخۆشیەكانی دڵ دەبنەوە.

بە پێی توێژینەوەكە ئەو ژنانەی كە لە ناوچەی حەوزدا كێشیان زۆرە بە رێژەی لە %10-20 زیاتر توشی نەخۆشیەكانی دڵ بونەتەوە  بەبەراورد بەو ژنانەی قەڵەویەكی گشتگیریان هەیە ( هەموو جەستەیان قەڵەوە و لە یەك شوێندا قەڵەوییەكان كۆ نەبۆتەوە)، هەروەها ژنان بە ڕێژەی %18 زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن و پیاوان تەنها بە رێژەی %6 توش دەبن.

لەلایەكی ترەوە د. باربرا كان، مامۆستای كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هارفارد لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە واتەی ئەوە نیە كەتەنها  زیانی زیاتر بۆ ژنان هەیە، بەڵكو واتەیەكی تریشی هەیە كە ئەوەیە قەڵەوی ناوچەی حەوز بۆ ژن و پیاویش مەترسیدارە، وتیشی ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە قەڵەوی ناوچەی حەوز و ورگ مەترسیەكی سەرەكین لەسەر ژنان و هۆكارێكی سەرەكیە بۆ توشبون بە نەخۆشیەكانی شەكرە دڵ و دەمارەكان.

توێژەرەوان جەخت دەكەنەوە كە بوونی قەلەوی لە ناوچەی ناوەراستی مرۆڤ ، واتەی ئەوەیە كە لە ناوەوەی جەستەیدا قەڵەوی بوونی هەیە و چەوری دەوری ئەندامانی جەستەی داوە لە ناوەوە.

لە كۆتایدا توێژەروان رينمایی گشت لایەكمان دەكەن بە تایەبت ئەوانەی چەوری ورگیان هەیە كە سیستەمی خۆراكیان بگۆڕن و تەنها پشت بە چەند جۆرە خۆراكێك نەبەستن كە دەبێتە هۆی قەڵەویان.

PUKmedia گۆران قادر
س: العالم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket