riklam

شه‌ش نیشانه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر لاوازی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل

هەمەرەنگ 12:08 PM - 2018-05-28
.

.

بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل دوای ماوه‌یه‌ك له‌ كاركردن توانای لاواز ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خۆی له‌م شه‌ش نیشانه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه‌:

1- رۆن زۆر خه‌رج ده‌كات به‌به‌راودر به‌ بزوێنه‌رێكی ئاسایی كه‌ به‌باشی كار بكات.

2- له‌ ئه‌گزۆزه‌كه‌یه‌وه‌ دوكه‌ڵێكی زۆر ده‌رده‌كات.

3- له‌رزه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بوونی كێشه‌ تیایدا.

4- لاوازی توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌ ناوه‌وه‌, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تواناكه‌ی دزه‌ ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌.

5- هه‌ست ده‌كه‌یت به‌ باشی به‌نزین ناسوتێنێت و ناڕێكه‌ له‌ سوتاندندا.

6- له‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ گوێ بیستی چه‌ندین ده‌نگ ده‌بیت كه‌ پێشتر هه‌ست پێی نه‌كردووه‌.

ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م نیشانانه‌ت به‌دی كرد،ئه‌وا بزانه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویست ده‌كات سه‌ردانی شوێنی چاك كردنه‌وه‌ی ئۆتمبێل بكه‌یت پیچش ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌كار بكه‌وێت.


PUKmedia   گۆران قادر
س:Mec- life

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket