riklam

په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوری سلێمانی و ئێران گه‌شه‌ی پێ ده‌درێت

ئابوری 11:41 AM - 2018-05-28
.

.

قائیمقامی سلێمانی و به‌رپرسانی كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابورییه‌كانی  نێوان پارێزگای سلێمانی و ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن و هه‌ردوولا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ " ئاغای سوری" راوێژكاری ئابوری و "ئاغای ئه‌نوه‌ری حه‌سیب زاده‌" راوێژكاری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا  جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌ودان  به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند پێشخستنی جموجوڵه‌ ئابوری و بازرگانیه‌كانی نێوان پارێزگای سلێمانی و كۆماری ئیسلامی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێراندایه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ گرنگی زیاتریان پێبدرێت ,  قائیمقامی سلێمانی و به‌رپرسانی كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی باسیان له‌و كێشه‌و گرفتانه‌شكرد كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كاندا هه‌یه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌زووی چاره‌سه‌ركردنی كۆی گرفت و به‌ربه‌سته‌كان كرده‌وه‌ له‌ پێناو پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابورییه‌كان , هه‌روه‌ها   هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره‌ كارئاسانییه‌ك بۆ هاتووچۆی گه‌شتیاران له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket