riklam

هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی به‌نزینی هه‌رزان به‌رده‌وامه‌

ئابوری 09:40 AM - 2018-05-28
.

.

حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامه‌ بۆ دابینكردنی به‌نزین به‌ نرخی حكومه‌تی ناوه‌ندی .

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه‌: ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌ دابینكردنی به‌نزین به‌ نرخی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ 11 به‌نزینخانه‌ی سلێمانی ، هه‌تا ئێستاش به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كاره‌كان دوا كه‌وتوه‌ن.

وتوشیه‌تی: له‌ به‌نزینخانه‌كانی به‌سڕه‌ هه‌تا كه‌ركوك نرخی به‌نزین به‌ 450 دیناره‌ بۆچی ده‌بێت له‌ سنوری هه‌رێم به‌ دوو قات بێت.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ لای حكومه‌تی هه‌رێمه‌ ده‌بێت رێگری له‌هه‌ندێك بازرگان بكرێت كه‌چاوچنۆكن و نرخ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌شبێت له‌پاڵاوگه‌كانی پێش فرۆشتن و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌چی هاووڵاتیانی لێدابنرێت.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket