مه‌عسوم پیاوێك له‌بۆنی چه‌پكه گوڵه‌كه
بیروڕا 06:35 PM - 2018-05-27.
له په‌راوێزی پرسه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ عادل موراد …
مه‌عسوم پیاوێك له‌بۆنی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام
ره‌هێڵ عه‌بدوڵڵا
رابه‌ری گه‌وره‌ی كورد‌و پیاوێكی دوباره‌نه‌بوه‌وه له‌مێژودا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌میشه جه‌ختی له ره‌نگاوره‌نگی چه‌پكه گوڵه‌كه ده‌كرده‌وه‌و ده‌یفه‌رموو كه‌هه‌موو گوڵه‌كان پێكه‌وه هه‌م روخساریان جوانتره‌و هه‌م بۆن‌و به‌رامه‌یان زێده‌ترو دڵگیرتره ، ئه‌م فه‌لسه‌فه گرنگه‌ی مامی كۆچكردوو وایكردبوو كه هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه به‌هێزبین ، هه‌مومان دڵمان ئاسوده‌تربێ ، هه‌مومان ژیانمان جوانتر بێته‌به‌رچاو ، بۆشمان روونبۆته‌وه لادان له‌و پره‌نسیپه توشی چ سه‌رئێشه‌یه‌ك و كاره‌ساتێكمان ده‌كات .
له‌م چه‌ند رۆژه‌و له ساته‌كانی مه‌راسیمی رێزلێنان و به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی سه‌ركرده‌و خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌كمان كاك عادل موراد خاڵێك سه‌رنجی راكێشام كه هه‌وڵده‌ده‌م لێره‌دا بیخه‌مه روو .
یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵه خۆشه‌ویست و جێگه‌ی ڕێزه‌ی هه‌موان كه باشتر‌و وردتر له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پكه گوڵه له‌سه‌ره‌تاوه دایڕشتوه‌و به به‌رزیش هێشتویه‌تیه‌وه له ژیانی سیاسی خۆیدا كاك دكتۆر فواد مه‌عسومه .
ئه‌وه‌ی كه هێنایه خه‌یاڵمه‌وه ئه‌م وشانه بخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز ئه‌و هه‌سته پاك و خۆشه‌ویستیه‌ی د.فواد بوو كه له‌هه‌ڵسوكه‌وتو نزیكی له‌هه‌موانه‌وه له‌م چه‌ند رۆژه بینیم ، هه‌روه‌ك هه‌ستی پاكی هه‌موانیشم بینی بۆ ئه‌و له‌به‌رامبه‌ردا ، هه‌ستم نه‌كرد ئه‌و پیاوه جیاوازیه‌ك له‌نێوان هیچ كام له هه‌ڤاڵان بكات چ له سه‌ركرده‌كان و چ له‌گه‌ڵ كادیرانی ناوه‌ندی ئۆرگانه‌كان ، له‌گه‌ڵ هه‌موان وه‌ك یه‌ك و بێ جیاوازی بینیم ، راسته پێشتر شتی زۆرم له‌سه‌ریان زانیبوو كه پیاوێكه هێمن ، له‌سه‌رخۆ ، مه‌ندو خاوه‌ن بڕیار ، دور له‌هه‌ڵه‌شه‌یی كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی كاركردنی سیاسیشیدا هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو خاوه‌ن به‌رهه‌م بوه ، وه‌لێ دور له هه‌ڵڵای ئیعلامی و به‌هێمنیه‌وه خه‌رمانه‌ی ویژدانی خۆی به‌به‌رهه‌متر كردوه ، به‌ڵام ئه‌م چه‌ند رۆژه به‌هۆی نزیكیم له‌پرسه‌كه‌وه و ئه‌و وه‌فا جوانه‌ی ئه‌ویش بۆیه‌كێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی كه هه‌ڤاڵ و هاوڕێی عومری بوه ئه‌ویش كاك عادل مورادی به‌هه‌شتی بوو ، سه‌رنجی زۆرتر راكێشام .
ئاخر له‌م رۆژه‌دا كه‌به‌داخه‌وه كه‌لێنی گه‌وره كه‌وتۆته نێوان په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌مومانه‌وه ئه‌و نه‌ك هه‌ر نه‌یهێشتوه هیچ كه‌لێنێك له‌نێوان تخوبی خۆی و هه‌ڤاڵه‌كانی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی دروست ببێ به‌ڵكو هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندیه سارده‌كانی هه‌ڤاڵانیش گه‌رموگوڕتربكاته‌وه‌و ئه‌و فه‌لسه‌فه‌گرنگه‌ی چه‌پكه گوڵه‌كه‌كه به واقیع به‌رجه‌سته بكات .
بروا ناكه‌م ئه‌و پیاوه له‌دڵیدا هیچ په‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێ به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ڤاڵێكی هیچ بوغزێكی سیاسی له نیه‌تیدا نه‌شاردۆته‌وه ، ساده‌و واقعی و خاكی و برایانه‌و هه‌ڤاڵانه له‌گه‌ڵ هه‌موان وه‌ك یه‌ك په‌یوه‌ندی هه‌یه ، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌شیبینین به‌و ته‌مه‌نه‌وه كه له‌به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی تر ته‌مه‌نی زیاتره به‌ڵام قاڵبوو تێگه‌یشتوه‌و سه‌رگه‌رمی چاره‌سه‌ری زامه‌كانه ، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات خوێن نه‌یاته‌وه ده‌ر له‌زامه كۆنه‌كان ، ماندوه به‌وه‌ی كه گوڵه‌كان هه‌موو پێكه‌وه چه‌پك بكا‌و به‌هه‌مویان باشتر بتوانن خزمه‌ت به خه‌ڵك بكه‌ن و بۆنی خۆشتر پێشكه‌ش بكه‌ن .
سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام كه ئه‌م پیاوه وه‌ك خۆی په‌یڕه‌وی ده‌كات نه‌ته‌نها له‌ناو براكانی خۆی كه یه‌كێتین به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئامۆزاكانیش له حزبه‌كوردیه‌كان هه‌میشه هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی مه‌وداكانی داوه له‌نێوان هه‌موان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كان هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌ك و پێكه‌وه بن و به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نزیكتر ده‌كاته‌وه .
سه‌رۆك مام جه‌لال له مێژووی دورو نزیكی خۆیدا هه‌میشه به‌هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌تێكی گه‌وره‌وه هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه‌و ئه‌وه‌ش زۆر جار ره‌نگه پێویستی به‌قوربانیدان بوبێت به‌ڵام به‌رهه‌می گوڵی لێچنیوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه بۆیه خۆشه‌ویست و براگه‌وره‌بوه‌و هه‌میشه رۆڵی رابه‌رانه‌ی بینیوه ، ئێمه له‌ئه‌مرۆدا پێویسته هه‌مومان ئه‌و سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه و پێكه‌وه‌بونه په‌یڕه‌و بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستینه‌وه ده‌بێ هه‌موو ناكۆكیه‌كان وه‌لا بنێین ، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ماڵه‌كانی دڵی یه‌كتر ده‌ست به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمانه‌وه بگرین و به‌رزتریان بكه‌ینه‌وه .
ئه‌و رۆڵه‌ی ئێستای د.فواد ئه‌بێ هه‌مومان پێیبزانین ، نابێ فه‌رامۆشی بكه‌ین ، نابێ نادیده‌ی بگرین به‌ڵكو ئیفتیخاری پێوه‌بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین ئێمه‌ش ئاوها پیاده‌ی بكه‌ین .
به‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و سیاسه‌ته راست ودروسته‌و مه‌قبوله ده‌توانین یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه ئه‌و هێزه‌ی كه ده‌یان ساڵه جێگه ئومێدی هه‌موو خه‌ڵكه‌و ئه‌بێ ئه‌و جه‌ماوه‌ره نازداره‌ی یه‌كێتی بێ ئومێد نه‌كه‌ین .
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24