ئه‌ردۆگان ده‌كه‌وێته ژێر ئابوری داته‌پیوی توركیاوه
ئابوری 04:46 PM - 2018-05-27.
لیره‌ی توركی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا دابه‌زینی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی و له سه‌روو چاوه‌ڕوانییه‌كانه‌وه‌یه‌كه ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆ‌و ئابوری ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ھه‌واڵ، نرخی دۆلاری ئه‌مریكی جارێكی تر به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی به‌رزبووه‌ته‌وه به‌جۆرێك دۆلار به‌ڕێژه‌ی له 1.1% زیادیكردووه و له‌به‌رامبه‌ریشدا لیره‌ی توركی به‌رێژه‌ی له 4.26 %دابه‌زیوه.
ھه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، رێژه‌ی ھه‌ڵاوسانی ساڵانه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا به‌رامبه‌ر به مانگی نیسانی ساڵی رابردوو گه‌یشتووه‌ته له 11%، نیگه‌رانییه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌رامبه‌ر به‌ناجێگیریی نرخی لیره‌ی توركی وایكردووه كه داوا بكات، به‌ھای دراوی وڵاته‌كه‌ی به‌زێڕ دیاریی بكرێت نه‌ك به‌دۆلاری ئه‌مریكی.
كۆسپی به‌رده‌م ئه‌ردۆگان
دابه‌زینی به‌ھای لیره ته‌نھا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوریی توركیا دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو به ھۆكارێك داده‌نرێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان له بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه چیتر متمانه‌یان به ئیداره‌دانی ئابوریی وڵاته‌كه نه‌بێت.
ھه‌رچه‌نده ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێت له بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌یدا یاریی به كارتی ئابوریی بكات و له‌و رێیه‌وه ده‌نگده‌ران بۆ خۆی رابكێشێت و ھه‌لی بردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر كاندیده‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاد بكات، به‌ڵام پێده‌چێت دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌ھای لیره له به‌رامبه‌ر دۆلاردا ئه‌و ھه‌وڵه‌ی ئه‌ردۆگان شكستپێبھێنێت و رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی دابخات، یاخود ھه‌لی بردنه‌وه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌ھای لیره‌ی توركیا به‌ڕێژه‌ی له 10% ی دابه‌زینی تۆمار كردووه، ئه‌وه‌ش گومانی له‌سه‌ر ئیداره‌دانی ئابووریی وڵاته‌كه دروستكردووه و مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌ردۆگان كه ھه‌وڵده‌دات بۆ خولێكی تر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبھێنێته‌وه.
ئه‌ردۆگان و كورسیه‌كه‌ی له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌ھای لیره‌شدا، ھه‌لی ئه‌ردۆگان بۆ گه‌شتنه‌وه به كورسیی ده‌سه‌ڵات كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌و ره‌وشه‌ش له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانیدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی یه‌كناگرنه‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كانیش، پێده‌چێت لیره‌ی توركی زیاتر داببه‌زێت و زیان به ئاستی لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان بگه‌یه‌نێت.
بانكی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌باره‌ت به ئیداره‌دانی ئابوری توركیا داوای له حكومه‌تی وڵاته‌كه كردووه رێوشوێنی پێویست بۆ جێگیركردنی ئابوری بگرنه‌به‌ر.
ھه‌روه‌ك نه‌بوونی متمانه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رھێنه‌رانه‌وه فشارێكی تر له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار دروستده‌كات و پسپۆڕانی ئابووری به‌دووی نازانن داڕمانی دراو سه‌رجه‌م پێشبینییه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا بگۆڕێت.
كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان رووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه
كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان به دراوی بیانی رووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئابووریی وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته بازنه‌یه‌كه‌وه كه چوونه ده‌ره‌وه لێی له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ئه‌سته‌م داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكانی توركیا به بڕی زیاتر له 200 ملیار دۆلار قه‌رزارن.
دابه‌زینی به‌ھای لیره ته‌نھا ھۆكار نییه بۆ دروستكردنی مه‌ترسی له‌به‌رده‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگاندا، به‌ڵكو ھه‌ریه‌ك له (میرال ئه‌كشنه‌ر) كه به ژنه ئاسنینه‌كه وه‌سف ده‌كرێت و (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش)ی كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په) به مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان داده‌نرێن.
له ئێستاشدا سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆگان زامن نییه و به‌پێی راپرسییه‌كی دامه‌زراوه‌ی (بیار)، له ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 24 ی حوزه‌یراندا، سه‌رۆكی ئێستای توركیا له 41.3% ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌ھێنێت و (میراڵ ئه‌كشنار) سه‌رۆكی پارتی (باش) ده‌بێته خاوه‌نی له 41.5% ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی توركیا.
هه‌رله‌و باره‌یه‌ی كاریگه‌ری دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شوان هادی بازرگانی مامه‌ڵه‌كردن به دراوه بیانییه‌كانه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: راسته هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی زۆری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، به‌ڵام دابه‌زینی به‌های لیره به‌رامبه‌ر دۆلار هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شمه‌كانه‌ی هه‌رێمی كوردیتان له توركیا هاورده‌ی ده‌كات به دۆلار ده‌كڕدرێن، هه‌مان كات ئه‌گه‌ر نرخی شمه‌كه‌كه به لیره چوبێته سه‌ری ئه‌وا به دۆلار هه‌روه‌كو خۆی وایه بۆنموونه ئه‌گه‌ر كاڵایه‌ك پێشتر به 10 دۆلار كڕابێت له توركیا ئێستاش هه‌ر به‌و نرخه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاڵایه به لیره گران بووه‌و نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به دۆلار هه‌ر وه‌كو خۆی وایه.
وتیشی: دابه‌زینی به‌های لیره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوخۆی توركیا ده‌بێت كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و هه‌ڵاوسان.
PUKmedia له ئاژانسه‌كانه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25