riklam

بازرگانێكی كورد گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌رھه‌مھێنانی شوتی ده‌كاته‌وه‌

ئابوری 03:02 PM - 2018-05-27
.

.

بازرگانێكی كورد گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌رھه‌مھێنانی شوتی له‌قه‌زای برده‌ره‌ش ئه‌نجامداوه‌ رۆژانه‌ 350 تۆن شوتی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات .

عه‌لی عومر، بازرگانێكی خه‌ڵكی زاخۆیه‌ له‌ گوندی تۆپزاوی سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له‌سه‌ر رووبه‌ری 700 دۆنم زه‌وی ده‌ستی به‌پرۆژه‌ی چاندنی شوتی كردووه‌و رۆژانه‌ 100 بۆ 150 كرێكار كاری تێدا ده‌كه‌ن.

ئه‌و بازرگانه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، پێشتر خۆم كاری بازرگانیم ده‌كردو شوتیم له‌ توركیاوه‌ هاورده‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، كه‌ بینم كاره‌كه‌ ئاسانه‌ خۆم ھه‌ڵسام به‌دروستكردنی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌رھه‌مھێنانی شوتی له‌ قه‌زای برده‌ره‌ش، چونكه‌ ھه‌م ئاو ھه‌وای ناوچه‌كه‌ له‌باره‌و ھه‌میش خه‌ڵكانێكی زۆریش ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ده‌رخسێت ده‌توانن كاری تێدا بكه‌ن

عه‌لی عومه‌ر وتیشی:  پێویسته‌ حكومه‌ت گرنگی به‌ به‌رھه‌می ناخۆی بدات و رێ له‌ به‌رھه‌می ده‌ركی بگرێت تاكو به‌رھه‌می ئێمه‌ له‌ بازاڕه‌كان ساغ ببێته‌وه‌، شوتیه‌كانی ئێمه‌ شتر و به‌تامترو ھه‌رزانترن له‌ چاو به‌رھه‌می ده‌ركی.


PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل/ به‌رده‌ڕه‌ش

04.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket