riklam

هۆكاری له‌ناوچونی زه‌وی پێش ملیۆن ساڵ ئاشكرا بوو

هەمەرەنگ 01:26 PM - 2018-05-27
.

.

گه‌ردونناسی ئه‌مریكی بریان تۆماس له‌ گۆڤاری astrobiology راپۆرتێكی له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ی بۆ دروستبونی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك گێڕاوته‌وه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی كون بوونی چینی ئۆزۆن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانی سوپرنۆڤا پێش 2.5 ملیۆن ساڵ روویداوه‌ ، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی كۆتایی پێبێت و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئۆزۆن تێكبچێت.

زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌كه‌ به‌ ڕووبه‌ری 300-600 ساڵی تیشكی ڕوویداوه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ نیوه‌ی ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی سه‌ر زه‌وی دروست كردووه‌.

ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ زۆر به‌ خێرایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر چینی به‌رگه‌ هه‌واو ئۆزۆن دروست كردوه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك چینی ئۆزۆن به‌ ته‌واوی ته‌قیوه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گركانی زۆر گه‌وره‌ دروست ببێت و پله‌ی گه‌رمی به‌رز ببێته‌وه‌  كه‌ بۆته‌ هۆی له‌ناوچوونی جینه‌كانی زیندووه‌كانی سه‌ر زه‌وی،بۆیه‌ به‌م هۆیه‌وه‌  ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ره‌كانی تر زۆر به‌ خێرایی له‌ناوچوون.


PUKmedia  گۆران قادر
س: العالم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket