riklam

پێویستە لە رەمەزاندا چەند بخەویت

هەمەرەنگ 10:57 AM - 2018-05-27
.

.

لە كاتێكدا مسوڵمانان لە مانگی رەمەزاندا رۆتیناتی ژیانی خۆیان دەگۆڕن، پسپۆڕان رينمایی رۆژووگران دەكەن كە ئاگاداری كات و چەندێتی خەویان بن و ئەوەندەش خواردن بخۆن كە ماندوو نەبن.

پزیشكان دەڵێن: پێویستە ئاماژە بەوە بكەین كە جەستە لە سەر رۆتیناتێكی دیاری كراو  ڕادێت، رۆژوو لە ناكاو ئەم رۆتیانەتە دەگۆڕێت، هەروەها سیستەمی خۆراكیش دەگۆرێت كە كاریگەری تەندروستی و كۆمەڵاەیتی بەجێدەهێڵێت، لەرەمەزاندا هیچ پێویست ناكات سەعاتەكانی خەوتن كەم بكەینەوە، پێویستە هەر وەك مانگەكانی تر بخەوین كە بەشێوەیەكی گشتی مرۆڤ 7 بۆ 8 سەعات لەسەر یەك  دەخەوێت، ئەگەر خەوی شەوانەت نەگەیشتە ئەو كاتە، پێویستە لە رۆژدا قەرەبووی بكەیتەوە.

كەسانی رۆژووان شەوان تا پارشێو ناخەون و دواتر دەخەون تا كاتی نێوەرۆ، بەڵام پزیشكانس دڵ هۆشداری دەدەنە ئەم كەسانە كە نابێت رۆتیاناتی ژیانیان بگۆرن، چونكە زیانی تەندروستی هەیە و وزەو توانیان كەم دەكاتەوە، پێویستە هەر وەك مانگەكانی تر لە شەواندا بخەون كە كەتر نەبێت لە شەش سەعات.

هەروەها پسپۆران رێنمایمان دەكەن كە نابێت لە یەك ژەمدا زۆر خۆری بكەین، چونكە زیانی تەندروستی هەیە، بەتایەبت بۆ ئەو كەسانەی وەرزش ناكەن، ئەگەر هەست بە بێ هێزی دەكەیت، ئەوا باشتر وایە پێش نیوەرۆ بۆ ماوەی 20 خولەك بخەویت كە ئەو خەوە بە قەیلولە ناسراوە.

كەم خەوی و تێكچوونی دەبێتە هۆی تێكچونی هۆرمۆناتەكان، كاتێك وەك پێویست ناخەویت حەز ب خواردن دەكەیت و ئەو كات رەمەزان و شەو و رۆژت لەسەر قورس دەبێت.

PUKmedia و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket