riklam

قازانجی یاری fortnite گەیشتە 300 ملیۆن دۆلار

هەمەرەنگ 02:42 PM - 2018-05-26
.

.

یاری  fortnite كە لەلایەن كۆمپانیای (Epic Game) ەوە بەرهەمهێنراوە و   یەكێكە لە یاریە بەناوبانگەكان  لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بری قازانجەكەی گەیشتە 296 ملیۆن دۆلار.

 ئەم قازانجەش دوای ئەوە هات كە یاریەكە لە هەردوو سیستەمی كۆمپیوتەر و IOS كارا كرا، ئەمەش واتای ئەوەیە كە ئەم یاریە توانی پێش یاریی Playerunknowns ی بە ناوبانانگ بداتەوە.

بە پێی راپۆرتێكی the verge) )ی ئەمریكی هۆكاری قازانجی  یاری fortnite بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرەتا یاریەكە بەخۆرایی دەتوانرێت داببەزێنرێت، دواتریش بۆ برینی قۆناغەكانی تر دەبێت پارە بدەیت، بەڵام یاریەكانی تر هەر لەسەرەتاوە دەبێت پارەی تەواو بدەیت بۆیە بەكارهێنەریان كەمترە و قازانجیش كەمتر دەكەن.

راپۆرتەكان ئاماژە بەوەش دەكەن كە لە داهاتوودا چاوەروان دەكرێت قازانجی یاریەكە زیاتر بێت، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش بە یاری كردنی دوو یاریزان  كارا كرا.

PUKmedia 

و/گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket