riklam

عەینەكەكانمان

بابەتی گۆڕاو 02:41 PM - 2018-05-24
.

.

عەینەكەكانمان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× دەی باشە قوربان ئیشەڵـڵا سەعات چوار دێمە خزمەتت.. جارێ‌ خواحافیز.
ـ ئەوە لەگەڵ كێدا قسەت ئەكرد رۆڵە؟
× دكتۆری ددانەكەم بوو، مەوعیدی دامێ‌ ئەم عەسرە سەعات چوار بچم بۆ لای.
ـ بەس زۆر خۆمانە قسەت لەگەڵدا ئەكرد. رەفیقتە؟
× قوربان گیان لە رەفیق زیاترین بۆ یەكتری. ئەو ددانی من پڕ ئەكاتەوە و منیش گیرفانی ئەو.
ـ خێرلییە ئیشەڵـڵا.. بەڵام وریابە ئەم ماوەیە دەست بە پارەكەتەوە بگرە وەزعەكە زۆر زۆر قۆڕە.
× وانییە بەگم.. تۆ بڕۆ بازاڕ بزانە رێ‌ بەر رێدار ئەكەوێ‌؟.. ماشەڵـڵا هەر كەسێك ئەبینی سێ‌ عەلاگەی دەبڵی پڕكردووە لە گۆشت و میوە و ……
ـ ئەوە نیسبەتێكی كەمی خەڵكەكەیە كوڕم. زۆربەیان ئاهی ئیلـلەڵایان نییە.
× راست ئەكەی.. ئەی ئەو هەموو مەتعەم و كەبابخانە و ریستۆرانت و كافیتیریا و نێرگەلەخانەیە بۆ باوكم كراونەتەوە؟!
ـ ئەوانە قیاس نین رۆڵە.
× ئەی چی قیاسە؟؟ تەماشای تەلەفزیۆن بكە فەقیرە لەبەر ریكلامی تیجاری فریای ئەخبار ناكەوێ‌.
ـ جا ئەوە یەعنی چی؟
× یەعنی مشتەرییان هەیەو خەڵكەكە شوكور وەزعی باشە. پێویست ناكات بۆیان بكڕوزێیتەوە.
ـ كوڕە نەختێ‌ ویژدانت بێ‌.. وڵاتەكە گەنجی تیا نەما. گشتی سەری خۆی هەڵگرت و چوو بۆ خاریج.
× بەخوا من وای نابینم بەگم.
ـ وای نابینی؟؟
× نەخێر نەوەڵـڵا.
× دە وەرە با عەینەكەكانمان بگۆڕینەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket