گه‌رمیانیه‌كان چی‌یان بۆ یه‌كێتی كرد؟
بیروڕا 07:02 PM - 2018-05-23.
له (12)ی مایس گه‌رمیانیه‌كان چی‌یان بۆ یه‌كێتی كرد؟ ئه‌ی پێویسته یه‌كێتی چی بكات بۆ گه‌رمیان؟
بێگومان پێویسته یه‌كێتی به‌ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵسێت و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه توشی غروری نه‌كات گه‌رمیان بكاته ئه‌وله‌وێت له كاره‌كانی.
هه‌موو هاوڕاین، گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه هه‌م چیا‌و گردو ته‌پۆڵكه‌كانی هه‌میشه خه‌ڵكه خوێن گه‌رمه‌كه‌ی به‌درێژایی مێژوو و ته‌مه‌نی خه‌باتی یه‌كێتی دڵده‌ده‌رو شورایه‌كی پۆڵاین بوونه بۆ پاراستن و لێكنه‌ترازانی یه‌كێتی له‌و هه‌ورازو نشێوانه‌ی كه هاونه‌ته‌پێش بۆی، دوورنه‌ڕۆین ئاوڕێك بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق له (12)ی مایس بده‌ینه‌وه ڕوونه‌و بینیمان چۆن و به چ شێوازێك ئه‌مجاره‌شیان نه‌ك به‌ته‌نهاو به‌ڕۆتین متمانه‌یان به‌خشییه‌وه به یه‌كێتی، به‌ڵكو ڕۆژیان خسته سه‌ر شه‌و شه‌ویان خسته سه‌ر ڕۆژ بۆ تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، ئه‌م هیمه‌ت و پێدانه‌وه‌ی متمانه‌و پاڵپشتییه به‌هێزه‌ی گه‌رمیان غه‌ریب نییه عه‌جیب نییه تازه‌و یه‌كه‌مجاریش نییه، به‌ڵكو خویه‌كه‌و ئاوێته به ئینتیما كوردانه‌كه‌یان بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه‌و كه‌م وێنه‌و تۆماركراوه له مێژوودا، بۆچی؟ له‌به‌رچی؟ چی هۆكاربوو؟ ڕوونه‌و زۆر به‌زه‌قی دیاربوو و ده‌بینرێت كه نیگه‌رانی و توڕه‌ی گه‌ل له حزب و ده‌سه‌ڵات بێ متمانه‌ی گه‌ل له حزب و ده‌سه‌ڵات، وای پیشان ده‌دا نه‌ك لایه‌نێك یاخود دوان براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه ده‌بن به‌ڵكو ناشاردرێته‌وه‌و شه‌رم نییه كه هه‌ستده‌كرا ته‌وه‌قع ده‌كرا خوێنه‌وه‌و شرۆڤه‌ده‌كرا ده‌نگده‌ر به‌شداری كارا نه‌كا به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانه دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یاخود ڕامیارییانه‌ی كه له وڵات‌دا دروستبوون، وانه‌بوو واش ده‌رنه‌چوو به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو چونكه خه‌ڵكی گه‌رمیان چه‌نده تینوی خزمه‌ت بوونه چه‌نده به‌ته‌نگ چاره‌نوسی یه‌كێتییه‌وه بوونه چه‌نده قوربانیانداوه بۆ ئاستبه‌رزی به‌هێزی یه‌كێتی نیو هێنده‌و له‌هیچ كاتێكدا سزای یه‌كێتیان نه‌داوه، ئه‌مجاره‌شیانی كه‌وته سه‌ر...
هه‌رچه‌نده هیچ كاندیدێكی ناوچه‌كه‌ی خۆیان سه‌رنه‌كه‌وت و له دوو كاندیدیان هیچ كامیان چانسی ئه‌وه‌ی نه‌بوو سه‌ربكه‌وێت و له‌كۆی 23 هه‌زار ده‌نگ زیاتر له 17 هه‌زاریان كاندیده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌رمیان بردیان و به‌ده‌ستیان هێنا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین هۆكار له داهاتودا زیاتر ڕوونیده‌كه‌مه‌وه، بۆیه وه‌ك چۆن یه‌كێتیه‌كانی گه‌رمیان شانیان دایه‌به‌ر ئه‌و ئه‌ركه مێژوویه‌و هه‌قی خۆیه‌تی یه‌كێتی پاداشتیان بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه یه‌كێتی چی بۆ گه‌رمیان ده‌كات و ئه‌ركی یه‌كێتی له گه‌رمیان چییه‌و، ئایه ئه‌ركی یه‌كێتی له گه‌رمیان ئاسان بوو یان گران، بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه ئه‌ركی یه‌كێتی گرانتر بوو چونكه گه‌رمیانیه‌كان باوه‌شیان بۆ یه‌كێتی كرده‌وه‌و پێویسته یه‌كێتی باوكه‌كه‌ی جاران بێت و ئاوڕی خێرا‌و جدی له‌سنورو خه‌ڵكه‌كه‌ی بداته‌وه، هاوكات یه‌كێتی له گه‌رمیان له قۆناغی ئاینده ئه‌ركێكی سه‌خترو زه‌حمه‌تر له جاران چاوه‌ڕوانیتی چونكه گه‌رمیان كه لانكه‌ی جه‌رگ سووتاوانه‌و كانگای ئه‌نفاله شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن شایسته‌ی پرۆژه‌ی زیاترن شایسته‌ی ئه‌وه‌ن حكومه‌ت به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێ پرۆژه‌ی جۆراوجۆره‌كانی گه‌نجانی گه‌رمیان هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێ، ده‌ست بۆ هه‌ر سێكته‌رێك ده‌به‌یت پڕێتی له گرفت و كه‌موكورتی بۆیه ئه‌ركی تیمی یه‌كێتیه له‌ناو حكومه‌ت خزمه‌تكردنی گه‌رمیان و خه‌ڵكی گه‌رمیان بخاته سه‌رووی كاره‌كانی هه‌موو ناوچه‌كانی دی، گه‌رمیانیه‌كان كه یه‌كێتی به‌هی خۆیان ده‌زانن و له ته‌نگانه‌دا به‌هانای یه‌كێتیه‌وه چوونه‌و قه‌ت هیچ رۆژێك له رۆژان پشتیان له یه‌كێتیه‌كه‌یان نه‌كردووه، ئێستا تۆپه‌كه له یاریگای یه‌كێتیه كه بیسه‌لمێنێ كه ئێمه ته‌نها له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له خه‌می خه‌ڵكی خۆمان نین به‌ڵكو ئێمه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م خاكه‌ین و هه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان بین، ئێستا وه‌ك یه‌كێتیه‌كان پێویسته به‌ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆمان هه‌ڵسین و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه تووشی غرورمان نه‌كات به‌ڵكو ده‌بێ هانده‌رمان بێت بۆ كار‌و پرۆژه‌ی باشتر‌و جوانتر، ته‌نانه‌ت ده‌بێ بۆ ئه‌وانه‌ش بیسه‌لمێنین كه ده‌نگیان به ئێمه نه‌داوه كه ئێمه باوكی هه‌مووانین بێ جیاوازی دوور له عه‌قڵیه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی، "چونكه یه‌كێتی له كوێ بێت ئازادی له‌وێیه".
دڵنیا محمود
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24