riklam

بەغدا داهاتی نەوتی فرۆشراوی ئاشكرادەكات

ئابوری 05:52 PM - 2018-05-23
.

.

عیراق رایگەیاند مانگی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەكردوەو بەرمیلێك نەوتیشیان بە 64 دۆلار فرۆشتووە، كۆی داهاتەكەشی  زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووەو 

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، بڕی نەوتی هەناردەكراوی بۆ مانگی نسیانی رابردوو لەگەڵ داهاتەكەی ئاشكراكردو ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی راپۆرتی كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، لەمانگی نیسانی رابردودا، بڕی 100 ملیۆن و 197 هەزارو 197 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوەو داهاتەكەشی 6 ملیارو 501 ملیۆن و  695 هەزار دۆلار بووە.

لەوبارەیەشەوە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندوە: مانگی رابردوو بڕی 100 ملیۆن و 197 هەزارو 197 بەرمیل نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هەناردەكراوەو داهاتەكەی 6 ملیارو 501 ملیۆن و  695 هەزار دۆلار بووە، بەڵام ئامارەكە هەنادەری نەوتی كەركوكی تێدا نیە. 

وتەبێژی وەزارەتەكە دەشڵێت: مانگی رابردوو تێكڕای فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوت 64 دۆلارو 88 سەنت بووەو كۆی نەوتەكەش لەلایەن 35 كۆمپانیای جیهانی وڵاتانی جیاوازە لەبەندەرەكانی باشوری عیراقەوە باركراوە.

 PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket