به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
هەمەرەنگ 05:03 PM - 2018-05-23.
به‌هۆی زیان و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر منداڵ به‌تایبه‌ت له قۆناغی دایه‌نگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
به‌پێی گشتاندنی ژماره (1464) له 21ی 5ی 2018 كه ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره‌و له به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڕیاریدا به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له دایه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و ژیریی و لایه‌نی ده‌روونی هه‌یه‌تی له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ته‌مه‌ندا.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتوو: له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی (راوێژكاری زانستی) به ئاماده‌بوونی پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی (كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی و په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندن) و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كان كه له‌ڕۆژی 10ی 5ی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، گه‌یشتینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی خواره‌وه:
1- قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن (T.V) و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كاندا.
2- ئه‌م بڕیاره له به‌رواری 1ی 6ی 2018ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
3- دایه‌نگه‌كان له ماوه‌ی (6) مانگی داهاتوودا كارده‌كه‌ن بۆ خستنه‌ڕووی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و ته‌رفیهی ئامانجدار له‌ڕێگه‌ی سكرین و داتاشۆوه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به سایتی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندووه: ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كانمان بپارێزین له‌و هه‌موو زیانه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن هه‌یانه، له‌بری ئه‌وه دایه‌نگه منداڵ به یاری جۆراوجۆری به‌سوودو ڤیدیۆی بێ زیانی په‌روه‌رده‌یی و ته‌رفیهی ئامانجداره‌وه سه‌رقاڵ بكات، هه‌روه‌ها هیوادارین خێزانه‌كانیش خۆیان و منداڵه‌كانیان دووربخه‌نه‌وه له‌و رێژه مه‌ترسیداره‌ی به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن له ماڵه‌كانیاندا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به‌شێكه له پرۆسه‌یه‌كی گرنگیپێدان به په‌روه‌رده‌ی منداڵ و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ له دایه‌نگه‌كاندا كه به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره به یه‌كێك له گرنگترین بڕیاره‌كان دێت دوابه‌دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی بێگانه كه له سه‌ره‌تای مانگی 4ی ساڵی 2018 بڕیاری لێدرا.
PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25