riklam

ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران ئاشكرا ده‌كرێت

ئابوری 09:39 AM - 2018-05-23
.

.

كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئێران ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.

ئاژانسی میهر له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئێران ڕۆژانه‌ 2 ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌نارده‌ كردووه‌.

چین و هیندستان له‌ كڕیارانی نه‌وتی ئێرانن و دواتر فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و یۆنان له‌ ریزبه‌ندی كڕیارانی نه‌وتی ئێران دان.

ئێران ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket