riklam

ئیتر كاتی كاركردن وچنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ره‌نج و چاندنه‌

بیروڕا 09:31 AM - 2018-05-23
.

.

پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ و ده‌نگدان كۆتایی هات ،ئیتر كاتی هه‌نگاو نانه‌ به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ .بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ ناوهه‌رێمیش هێزه‌كانی به‌شدار بوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌مو یان ده‌ست له‌ناو ده‌ست بكه‌ن پێكه‌وه‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك تیم به‌شداریی بكه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌له‌رمانییا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستور و بنه‌ماكانی هاوسه‌نگیی و شه‌راكه‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كان .هه‌مولایه‌ك حه‌ساسییه‌ت و په‌تاكانی بانگه‌شه‌ وه‌لا بنێن و له‌ بیر خۆیانی ببنه‌وه‌ و ئیتر هیچ هێزێك تانه‌ وتوانج له‌وی تر نه‌دا وپلاره‌كانی رابردو نه‌گرنه‌ یه‌كتر .ئیدی كۆتایی بهێنرێت به‌ موزایه‌ده‌ سیاسییه‌كان ،پێویستیشه‌ هیچ هێزێك خۆی به‌ نه‌براوه‌ نه‌زانێت ،له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌ دیموكراسیی خۆی له‌گه‌ڵ پرته‌و بۆڵه‌ و كه‌موكورتییه‌كانیشیا براوه‌ی یه‌كه‌م بو ،گه‌لی كوردستانیش به‌ جیاوازیی روانین و باوه‌ڕه‌ جیاجیاكانیانی رۆڵه‌كانیه‌وه‌ خۆی به‌ براوه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بزانێت.

سیاسه‌تیش یانی مانۆڕ و ده‌ستپێشخه‌ریی و خۆ گونجاندن و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ واقیعا .

ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رۆك مامجه‌لال لێره‌ بوایه‌ هه‌موانی كۆ ئه‌كرده‌وه‌ نه‌ی ئه‌هێشت هیچ كام له‌ لایه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌كان دوره‌ په‌رێز ببن و به‌شداریی نه‌كه‌ن هیچ لایه‌نێكیش خۆی به‌ غه‌در لێكراو نه‌ئه‌زانی ،هه‌موانی له‌ یه‌ك هاوپه‌یمانیی كوردستانییا كۆئه‌كرده‌وه‌ .

ئێستا سه‌رۆك مامجه‌لال و كاكه‌ نه‌وه‌ لامان نین ،ئه‌بێت كێ پێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیی و حزبییه‌كان بنێت و بێته‌ مه‌یدان و ته‌بایی و هاریكاریی و كاری پێكه‌وه‌یی جاران زیندو بكاته‌وه‌ و له‌ په‌رێشانیی خاوی و درز و كه‌لێنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌مان رزگا كات و بێ ده‌مارگیریی و لافی توندڕه‌ویی نه‌ته‌وه‌یی و حزبایه‌تیی گه‌لی كوردستان به‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی شاد بكات كه‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی له‌ چوارچێوه‌ی سیستمی فیدراڵیا رابپه‌ڕێنێت تا به‌مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی بگات .به‌ بڕوای من (كه‌ روانینی شه‌خسیی خۆمه‌ وه‌ك رۆژنامه‌ نوسێك و ئه‌ندامێكی ی ن ك) ،به‌هۆی تێكچڕژاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و گرژییه‌كانی ناو هێزه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانا ،له‌م كاته‌دا بۆ شكاندنی به‌سته‌ڵه‌ك و دیواره‌كان به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار ئه‌توانێت ئه‌و ئه‌ركه‌ مێژوییه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ئه‌زمونه‌ و به‌شدار و سه‌رپه‌رشتیكار و سه‌رۆكی وه‌فدی سه‌دان خولی دان وستان و رێكه‌وتن و به‌ستن په‌یمان نامه‌ و هاوپه‌یمانیی كردوه‌ وشاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌و بواره‌دا و به‌ دیپلۆماتێكی هێمن و پشو درێژ و له‌سه‌رخۆش ناوبانگی په‌یدا كردوه‌ ،بۆ خۆشی ئه‌ندامێكی كارای نوسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ و پێش نوسی ده‌ستور عێراق بوه‌ .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket