پێویسته رۆژانه چه‌ند كوپ ئاو بخۆینه‌وه؟
هەمەرەنگ 06:31 PM - 2018-05-22.
پێویسته رۆژانه چه‌ند ئاو بخۆینه‌وه؟ ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ده پرسیاره‌ی كه زۆرترین كه‌س له ئینته‌رنێتدا پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م پرسیاره گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه ئاو بۆ جه‌سته گرنگه، به‌تایبه‌ت كه رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی جه‌سته‌مان له ئاو پێكدێت، ئاو نزیكه‌ی %65ی جه‌سته پێكده‌هێنێت، بۆیه هه‌ر زینده چالاكییه‌كی جه‌سته به‌بێ بوونی ئاو ته‌واو نابێت.
ئاو هه‌ڵده‌ستێت به رێكخستنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌و تواندنه‌وه‌ی كانزاكان و كه‌ره‌سته خۆراكییه‌كان، هه‌روه‌ها ئۆكسجین به خانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه هه‌ر چالاكییه‌كی كیمیایی به‌هۆی ئاوه‌وه له جه‌سته‌دا رووده‌دات.
هۆكاره‌كان بۆ پێداویستی ئاو جیاوازه:
دیاریكردنی بڕی رێژه‌ی پێویست له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر جیاوازه، چونكه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه كه واده‌كات رێژه‌كه بگۆڕێت، له‌وانه ته‌مه‌ن و كێش و سیستمی خۆراكی و چالاكی رۆژانه واده‌كات ئه‌و رێژه‌یه جیاواز بێت.
هه‌روه‌ها مۆخی مرۆڤ رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له دیاریكردنی بڕی ئه‌و ئاوه‌ی بۆ جه‌سته پێویسته، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چالاكییه‌كانی مرۆڤیش رۆڵی خۆی ده‌بێت، بۆ نموونه به‌شداری له ماراسۆنێكدا واده‌كات مرۆڤه‌كه زیاتر پێویستی به ئاو بێت، بۆیه بڕی ئاو جیاوازه به‌پێی ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گۆگڵ له رێگه‌ی پسپۆڕانه‌وه وه‌ڵامێكی ورد‌و زانستی پرسیاره‌كه‌ی داوه‌ته‌وه كه رۆژانه پێویسته چه‌ند ئاو بخۆرێته‌وه؟!
8 كوپ له رۆژێكدا
زۆرینه‌ی پزیشكان و پسپۆڕان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه پێویسته مرۆڤ رۆژانه 8 كوپ ئاو بخواته‌وه، واته رۆژانه 1.8 لیتر ئاو بخواته‌وه.
په‌یمانگای پزیشكی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات كه ژنان رۆژانه 2.7 لیر ئاو سه‌رفده‌كه‌ن، به‌ڵام پیاوان 3.7 لیتر.
خۆراكه‌كان سه‌رچاوه‌ی ئاون
مرۆڤ رۆژانه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌هۆی خۆراكه هه‌مه‌جۆره‌كانه‌وه %20ی ئه‌و ئاوه‌ت پێده‌گات كه جه‌سته‌ت پێویستێتی، به‌ڵام هه‌رچه‌نده میوه‌و سه‌وزه‌مه‌نیه‌كان بخۆیت هه‌ر پێویستت به 8 كوپ ئاو هه‌یه، چونكه هێشتا پێویستی %80ی جه‌سته‌ت پڕنه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی داواكاری جه‌سته‌ته‌وه ده‌زانیت چه‌ند پێویستت به ئاو هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ره‌نگی میزه‌وه ده‌توانیت بزانیت پێویستت به ئاو هه‌یه یان نا، بۆیه هه‌ركاتێك هه‌ستت به تینوێتی كرد بێ بیركردنه‌وه ئاو بخۆره‌وه، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان %6ی مرۆڤه‌كان رۆژانه ته‌نها 3 كوپ ئاو ده‌خۆنه‌وه.
PUKmedia و/ گۆران قادر
س: MBC
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25