حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق له‌نێوان...
بیروڕا 02:43 PM - 2018-05-22.
حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق له نێوان به‌رداشی (ئه‌مریكا) و (عه‌جه‌م) دا !!
•له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌م وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تاو له قۆناغی گاگۆڵكێدان، بۆیه هه‌میشه به ناڕێك و پێكی پیاده ده‌كرێن و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع به‌هه‌ڵه‌و به‌سه‌قه‌تی ده‌چه‌سپێندرێن، عێراقیش وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌و میراتگری سیستمێكی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی دڕنده‌و دوای 15 ساڵیش له ڕووخاندنی ئه‌و سیستمه هێشتا بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراسی به‌ته‌واوه‌تی هه‌زم نه‌كردوه‌و لێشی تێنه‌گه‌یشتوه، هه‌ربۆیه دوای هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نه‌كان كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌و گله‌یی و تانه له ئه‌نجامه‌كان و سه‌رتاپای پڕۆسه‌كه ده‌درێت و ناو و ناتۆره‌ی ته‌زویركردن و ساخته‌كاریشی ده‌ده‌نه پاڵ، ئه‌وه‌تا ئه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق بۆ خولی چواره‌م زۆرترین ڕاز‌و گله‌یی له‌سه‌ر دروستبوه.
•به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌شدا ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی و ئه‌مریكاش پیرۆزباییان له پڕۆسه‌كه كردوه‌و گه‌ره‌كیانه به‌زووترین كات حكومه‌تێكی بنكه فراوانی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌ده‌نگ پێكبهێنرێت، جا ئه‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌نده‌ی كات و چۆنێتی پێكهێنانه‌كه‌ی له‌ده‌ست و به بڕیاری دوو ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌و زلهێزه‌كانه نیوهێنده له‌ده‌ست سه‌ركرده عێراقیه‌كاندا نیه، ئه‌م حكومه‌ت و حكومه‌ته‌كانی داهاتووش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پشكپشكێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی پێكده‌هێنرێت و به‌هه‌مانشێوه‌ش هیچ هێزو لایه‌ن و حزبێكیش نانوانێت زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كان بۆ خۆی كۆبكاته‌وه، ئه‌وا هیچكات ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ نابێته خاوه‌ن حكومه‌تێكی به‌هێز كه بتوانێت ئیڕاده‌و ئیداره‌یه‌كی به‌هێز پێكه‌وه بنێت و عێراق له پاشكۆی بڕیار‌و ڕاسپارده‌و ئامۆژگاریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی ڕابپسكێنێت و هه‌میشه حكومتێكی لاوازی گوێ له‌مشتی ئه‌وان ده‌بێت. ئه‌و وڵاتانه‌ش هه‌میشه حكومه‌تێكی ئیئتیلافی لاوازیان گه‌ره‌ك و پێباشتره وه‌ك له حكومه‌تێكی نیشتیمانی و خاوه‌ن بڕیار.
•له ئێستادا پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق گه‌رمترین خواس و باسی كۆبونه‌وه دووقۆڵی و سێ قۆڵی و زیاتره‌كانه‌و به‌تایبه‌تیش له‌نێوان فراكسیۆنه گه‌وره‌كاندا كه له‌ناو شیعه‌كاندایه. كه هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانی ((سائرون/54 كورسی و فه‌تح/49 كورسی و نه‌سر/42 كورسی و ده‌وڵه‌تی قانون/25 كورسی و ڕه‌وتی حیكمه/21 كورسی) ده‌گرێته‌وه كه پێكه‌وه ده‌توانن به ئاسانی حكومه‌ت پێكه‌وه بنێن كه ته‌نها 165 ده‌نگی پێویسته له‌كاتێكدا ئه‌وان ده‌توانن ده‌نگی 191 ده‌نگی ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و زیاتریشی بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌و مسۆگه‌ر بكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی.
•به‌ڵام ئه‌م چوار یان پێنج لایه‌نه‌ش هه‌رچه‌نده شیعین به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌شیان كه‌م تا زۆر دابه‌شبونه‌ته سه‌ر بلۆكی ئێرانیشیعه مه‌زهه‌ب و خاوه‌ن هه‌ژموونی گه‌وره‌و نفوزی به‌هێز له عێراق و ئه‌مریكادا كه ئه‌ویش وه‌ك زلهێزێكی دونیا‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و دارایی و ئه‌منی گه‌وره له عێراقداو ڕوخێنه‌ری ڕژێمی به‌عسی سه‌دامیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، جا ئه‌م حكومه‌تی عێراقه به‌مشێوه پێكهاته سه‌یروسه‌مه‌ریه‌ی و له‌نێوان ئه‌م دوو به‌رداشی ئه‌مریكاو ئێرانه‌دا هیچكات حكومه‌تێكی نیشتیمانی خاوه‌ن بڕیاری به‌هێز نابێت و هه‌میشه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌وه‌و له‌نێوان ململانێكانیاندا ده‌بێته قوربانی.
•حكومه‌تی عێراقیش ناكرێت و نابێت ته‌نها له پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو یان له نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌بێك پێكبهێنرێت، چونكه ئه‌وكات ده‌بێته حكومه‌تێك كه په‌رده‌ی ئاینی یان مه‌زهه‌بی به‌سه‌ردا ده‌بڕێت و ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه نماینده‌ی هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كانی عێراق بكات و ئه‌وكاتیش دیموكراسیه‌ت له مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی داده‌ماڵرێت، بۆیه گه‌ره‌كه ئه‌و حكومه‌ته عه‌ره‌بی سونه‌و كوردی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م و كه‌مینه‌كانی توركومان و مه‌سیحیش له‌خۆبگرێت هه‌ریه‌كه به قه‌واره‌و مافی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی.
جا پێهاتنی ئه‌م حكومه‌ته كارێكی سه‌خت و گران ده‌بێت چونكه هه‌ریه‌كه له‌و لایه‌نانه به‌رژه‌وه‌ندی و به‌رنامه‌و دیدگای خۆی هه‌یه بۆ ئاینده‌و له‌سه‌روو هه‌موانیشه‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه‌و زلهێزه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه.
•بۆیه پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته پێویستی به كه‌سانێكی شاره‌زا به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕیار‌و پشوودرێژ هه‌یه‌و پێویستی به‌دیقه‌ت و كاری ورد هه‌یه، كه به عه‌مه‌لیاتی قه‌یسه‌ری ده‌شوبهێنرێت كه زۆر سه‌خت و هه‌ستیاره‌و بڕیاری گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌وێت.
•كورد له‌م نێوه‌نده‌دا، نێوماڵێكی په‌رته‌وازه‌و دوورله‌یه‌كی هه‌یه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش هێنده‌ی تر له یه‌كتری دوورخستنه‌وه‌و له ئێستادا كه كورد پێكه‌وه 58-60 كورسی هه‌یه‌و ده‌بێته گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له په‌ڕله‌مانداو زۆر ڕێگه‌شی تێده‌چێت كه ته‌كلیف بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌ر یه‌ك و یه‌كگرتوو بن وه‌ك گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ناو په‌ڕله‌مان، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی و تۆخكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی پۆست و پله‌و ئیمتیازاته‌كان بیریان له‌لای مه‌سه‌له نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان نه‌ماوه، گه‌ر واشبن ئه‌وا هیچ سه‌نگ و قورساییه‌كیان له عێراقدا نامێنێت و ئاینده‌ی كوردیش ناڕۆشن و بچوكتر ده‌بێته‌وه. له‌و حكومه‌ته‌ی ئاینده‌ی عێراقیشدا جێگه‌و پێگه‌ی شیاوی خۆی وه‌رناگرێت و ئه‌وكاتیش و لانیكه‌م بۆ 4 ساڵی ئاینده مافه ده‌ستوریه‌كانمان سڕده‌كرێن و بچوك ده‌كرێنه‌وه‌و هێنده‌ی تریش ناوماڵی كورد په‌رته‌وازه‌و شه‌پڕیوتر ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها له قازانجی دوژمنان و داگیركارانی كوردستانه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28