سه‌یرترین داب و نه‌ریتی گه‌لان له مانگی ره‌مه‌زاندا
هەمەرەنگ 10:52 AM - 2018-05-22.
گه‌لانی مسوڵمان به شێوازی جۆراو جۆر پێشوازی له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن و هه‌ر گه‌له‌و كلتور و داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی پێشوازی كردن له‌م مانگه.
لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند كلتورێكی جیاوازی وڵاتانی ئیسلامی ده‌كه‌ین كه ئه‌م وڵاتانه‌ن:
سودان: بۆ پێشوازی له ره‌مه‌زان له وڵاتی سوداندا چێشتخانه‌ی ماڵه‌كان( مه‌تبه‌خ) نوێ ده‌كرێته‌وه و بۆیاغ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژنان هان ده‌درێن كه هه‌موو به‌یانیه‌ك قورئانی پیرۆز به ته‌جویده‌وه بخوێننه‌وه، به‌ڵام سه‌یرترین كلتوریان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به كۆمه‌ڵ له ساحه‌یه‌كی فراواندا رۆژوو بشكێنن.
توركیا: ته‌نها به بینینی مانگ له هه‌موو ماڵێكدا هه‌ل هه‌له‌ی خۆشی لێده‌درێت وه‌ك خۆشی دهربرینێك بۆ هاتنه‌وه‌ی ره‌مه‌زان، هه‌روه‌ها میسك و عود و له باخچه و ده‌رگاو ماڵه‌كان ده‌درێت به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان تا بۆنی خۆش هه‌موو شوێنێك بگرێته‌وه.
ئۆزباكستان: بۆ رۆژوو شكاندن ئاهه‌نگ ده‌گێرن و خواردن ئاماده ده‌كه‌ن و كه‌س و كار‌و دراوسێ و هاوڕێیان بانگهێشت ده‌كرێن، هه‌روه‌ها پێویسته مه‌ڕ سه‌ر ببردرێت و نانی گه‌وره له‌گه‌ڵ شیر و زه‌یت ئاماده ده‌كرێت، نانبێت به هیچ شێوه‌یه‌ك خواردن ئاماده كردن پشت گوێ بخرێت.
ئیندۆنیسیا: حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان یه‌ك هه‌فته پشوو ده‌دات به خوێندكاران، به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ئاهه‌نگی ره‌مه‌زان ده‌گێرن و ته‌پلی كلاسیكی كه به ( بدوق) ناسراوه ده‌كوتن.
پاكستان: له شاری پیشاوه‌ری پاكستان‌دا ئاهه‌نگ بۆ هه‌موو ئه‌و منداڵانه ده‌گێڕن كه بۆ یه‌كه‌مجار به رۆژوو ده‌بن، جلێك ده‌پۆشن كه هاوشێوه‌ی پۆشاكی هاوسه‌رگیریه، به‌ڵام سه‌یرترین كلتوریان ( شه‌ری هێلكه‌ی كوڵاوه) ئه‌ویش یاریه‌كه له شه‌ودا ده‌ست پێده‌كات تا نزیك بوونه‌وه له پارشێو، كه‌سێك هێلكه‌كه ده‌گرێته ده‌ستی و ئه‌وی تریش پیچی ده‌كێشێت تا ده‌شكێت، كه‌سی براوه ده‌چێته قۆناغی داهاتوو.
مالیزیا: به بینینی مانگ ئیداره خۆجێیه‌كان هه‌ڵده‌ستن به پاك كردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان و گڵۆپی جوانی به شوێنه گشتیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسن.
نه‌یجریا: به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نیه كه خێزانه‌كان به ته‌نها رۆژوو بشكێنن، به‌ڵكو ده‌بێت خۆراك كۆ بكرێته‌وه و له نزیكترین ماڵدا ئاماده بكرێت و نیو به نیو له نێوان ژن و پیاودا دابه‌ش بكرێت، خێزانه‌كان زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بانگهێشتی كه‌سانی هه‌ژار بكه‌ن.
مۆریتانیا: هه‌رچه‌نده زۆر زه‌حمه‌ته ، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ته‌نها به یه‌ك شه‌و هه‌موو قورئان بخوێننه‌وه، هه‌روه‌ها به چه‌ند رۆژێك پێش ره‌مه‌زان سه‌ر ده‌تاشن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زاندا نوێ ببێته‌وه و به‌م سه‌رتاشینه ده‌لێن( قژی ره‌مه‌زان)، هه‌روه‌ها خێزانه‌كان له‌م مانگه‌دا هاوسه‌رگیری منداڵه‌كانیان دوا ده‌خه‌ن.
مه‌غریب:گه‌لی مه‌غریب به بینینی مانگ 7 جار فیكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه ( نه‌فیر) لێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی سێ ده‌یه‌كه ده‌كه‌ن، واته ده رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م و رۆژی سێیه‌م، چونكه ده رۆژی یه‌كه‌م به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌یه و ده رۆژی دووه‌م لیخۆشبونی خوای گه‌وره‌یه و ده رۆژی سێیه‌م رزگار بوونه له ئاگر.
چین: مسوڵمانی چین هه‌وڵ ده‌ده‌ن نوێژ بكه‌ن ئنجا نانی ئێواره بخۆن، زیاتر به چای ناوخۆی وڵات رۆژوو ده‌شكێنن كه شه‌كری زۆری تێدایه، هاوكات مه‌تبه‌خیان نابێت به‌تاڵ بێت له سه‌مون وشیرینی ناوخۆیی.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23