دژی به‌رزبونه‌وه‌ی كرێ و قه‌یرانی جێگا چه‌ند ته‌لارێك داگیرده‌كرێن
ئابوری 04:42 PM - 2018-05-21.
له‌دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێی خانوو و قه‌یرانی بێ جێگایی چه‌ند ته‌لارێك له به‌رلین داگیركران
به دروشمی "مانه‌وه‌ی خانوی چۆل كارێكی نه‌شیاوه" كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ناڕازی رۆژی 20-5-2018 نزیكه‌ی 8 ته‌لاری چۆڵیان له‌ناو به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیادا داگیركرد‌و له‌دژی قه‌یرانی نه‌بوونی خانوو گرانی كرێ په‌یامی خۆیان گه‌یانده حكومه‌تی ئه‌ڵمانی و ڕه‌وشی سه‌ختی كرێنشینی و بێ جێگاییان ڕوونكرده‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی به‌رلین ڕایگه‌یاند: 8 ته‌لاری چۆڵ له‌لایه‌ن چالاكوانه ناڕازیه‌كانه‌وه داگیركراوه‌و ئه‌وان له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵیان و پێشیان ڕاگه‌یاندوون كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به داگیركاری ڕازی نابن و بۆشیان ڕوون نیه چالاكوانان به‌شێوه‌ی كاتی تێیدا ده‌مێنه‌وه یان ده‌یانه‌وێت داگیری بكه‌ن.
له‌مڕووه‌وه په‌یوه‌ندیان كردووه به خاوه‌ن موڵكه‌كانه‌وه تا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه. وته‌بێژی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌گه‌ڵ چالاكوانه‌كان به‌رده‌وامن له گفتوگۆ‌و هیچ گرژیه‌كیش رووینه‌داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی دۆیچه‌ڤیللـه‌ی ئه‌ڵمانی هێزێكی زۆری پۆلیس له شه‌قامی "ڕایشنبێرگر" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و نوسیویشیه‌تی دروشمی ناڕازی له‌سه‌ر فشاره‌كانی پۆلیس كراوه به‌و ته‌لارانه‌وه كه چالاكوانه‌كانی تێدایه جگه له دروشمی "خانوی چۆڵ بۆ ئه‌وانه‌یه كه پێویستیان پێیه‌تی".
به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی پۆلیس هه‌زاران كه‌س له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا بێ جێگا‌و رێگان و پێشیانوایه مانه‌وه‌ی خانوو به چۆڵی كارێكی دروست نیه.
وته‌بێژی چالاكوانه ناڕازیه‌كانیش ئاشكرایان كرد 40 شوقه‌و شوێنی بازرگانی چۆڵیان داگیركردووه‌و ئاكراشیان كرد كه ناره‌زاییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنه به‌رده‌وام ده‌بێت و به ناونیشانی "داگیری كه‌ن" بێت دیاریكردنی شوێن و جێگایان له‌سه‌ر تۆڕی ئیته‌رنێت بزوتنه‌وه‌یه‌كیان ڕاگه‌یاند.
PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28