riklam

ئـەی ئـەگەر وا دەرنەچوو!!

بیروڕا 01:23 PM - 2018-05-20
.

.

ھەلبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق بە کۆمەڵێ ئـەنجامەوە خۆی دەرخست، ھەرچەندە ئـەنجامەکان بۆ ھەندێ لایەن موفاجەئـەی چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ ھەندێکی تریان ئـاسایی بوو .ئـەنجامی ئـەم کێبڕکێ سیاسیە و ھەژماری دەنگەکان بە ڕێگەی ئـەلکترۆنی لە چواچێوەی کۆمسیۆنی باڵادا کە بڕیاری لێدرا، بۆ ھەرچی کەمترین دزی و فرت و فێڵ ،ئـەمەش لە باوڕنەبوون بە ویژدانی ئـەو کەسانەی دەنگەکان ھەژمار دەکەن، پێشکەوتنی تەکنەڵۆژیا و ئـامێرە ئـەلکترۆنیەکان وەک بەدیل  بوو بە بەشێک لەو ئـارامییەی ھێزە سیاسیەکان زانینی قورسایی سەنگیان لەلای جەماوەر، ھاوکات بۆ لە گۆڕنانی ئـەو بێ متمانیەی کە لە دونیای ئـێمەدا بەردەوام ئـامادەیی ھەیە .

لێرەوە قۆناغێکی نوێ و شێوازێکی تازە بۆ ھەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد، بەڵام سەرەداوی ئـەنجامەکان و دواتر بڵاوکردنەوەی سەدا نەوەتی دەنگەکان نەبووە مایەی دڵخۆشی پارتە دۆڕاوەکان  بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی. 

ئـەوەی تێبنی دەکرێت بێ گەڕانەوە بۆ وەڵامی تانەکان ھێرشێکی سیاسی و ئـیعلامی لەلایەن ئـەو ھێزانەی کە ئـەنجامەکانیان پێ ھەزم ناکرێت پێیان وایە دەنگەکانیان دزراوە  بەقازانجی لایەنێکی سیاسی تر، بەڕوونی بە تایبەتر بزوتنەوەی گۆڕان پەنجەی تاوان ئـاراستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات لە کاتێکدا  وەک پێدەچێت پارتی دیموکرتیان بیر چوبێتەوە و گرەوەکە تەنھا لەسەر مردنی یەکێتی و باڵادەستیانە لە سنوری نیلی و سەوز، ھەرچەندە خودی یەکێتیش بەبەراوورد بە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگەکانی کەمی کردوە بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر لە گۆڕان و یەکگرتوو. ئـەوەی تێبنی کرا یەکێتی بە ئـارامیەکی  باشترەوە ھەڵسوکەوتی لەگەڵ کاردانەوەکان و  دۆخەکە کرد ،  بۆ ھەندێک  ئـەم ئـەعساب ساردییەی یەکێتی خوێندنەوەیەکی جیاوازیان بۆکرد وەکو ئـەوەی دزیان لە بێستاندا گرتبێت و ئـەو خوێندنەوەی بازیان بەسەردا دا  و تێیان پەڕان ، پرسێکە لە ھەمووی گرنگترە کە( ئـاسایش)ە ،  ئـەم  ھێزە  مەبەستێتی ئـارامی سنورەکە پارێزراو بێت و ڕەوشەکە بەرەو ئـاڵۆزی نەڕوات، پشتیوانی بۆ ئـەم ڕاستیەش بەرەنگاری شەڕی داعش و دواتر  ھەڵوێستی دروستیان لە ڕوونەدانی شەڕێکی خوێناوی لەگەڵ حکومەتی ناوەند لە کەرکوک.

جیاواز لەم ھێزانەش نوخبەیەکی قەڵەم بەدەست لە ژێر کارێگەری ھەمان ئـەو ئـاراستە سیاسیانەدا پەڕاوی سپی بەردەستیان پڕکردوە بە ھەمان گومان و بەجۆرێ تەرازووی بیرکردنەوە و ویژدانیان  شکاوەتەوە بە ئـاراستەی یەیقین بووندا بە بەراوورد بە ئـەگەری فرت وفێڵ. وەک دەبینرێت یەکێتی بێباکی خۆی بڵاوکردووە بەرامبەر ھەر گومانێک بە ڕوویدا دەکرێت بەڵام پێدەچێت وەڵامەکەیان تا ئـەم ساتەش وەک تاکتیکی سیاسی تەماشای بکەن!! پۆینتێکی تر کە مەبەستمە لەسەری بوەستم سەرۆکی حکومەتی ھەرێم(نێچیرڤان بارزانی)پشتیوانی داواکاری لایەنەکانە !!؟، ئـەمەش لە پەرۆشی بۆ فەزای ئـازاد و بێ خەوشی سنوری ژێر دەسەڵاتی پارتەکەی نیە ئـەوەندەی مەبەستێتی ئـارامی ئـەو دیو سنوری دێگەڵە بەو جۆرە بشکێتەوە کە کاری بۆدەکەن، بەڵێ ئـەم ھێرشانە بەتایبەت بۆ سەر یەکێتی زۆر جدی بۆتەوە، لێرەدا ئـەوەی کە ئـەم بەڕێزە دەنگە سەدان ھەزار ەکانی سیلسیلەی بیری بچڕاندوە و بیری چووە ھێزەکەی بەشێکی دانەبڕاوە لە کۆی پرۆسەکە بۆ ئـەگەرە نەخوازراوەکان یان دڵنیایە لە سەنگ و قورسایی پارتەکەی وەک یەکەمی بێ ڕاکابەر!!، ئـەوەی دەمێنێتەوە بۆ یەکێتی لە باوەڕ بوون بەو ھێزە دەنگدەرەی پشتیوانیەتی وەک ھەمیشە بێ باکی خۆی دووپات دەکاتەوە ، چۆن بە وێنەی ھێزەکانی دی تانەیان ھەیە بچنە ژێر باری ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان بەکردار ، بەم ھەڵوێستەیان وێناکردنی ئـەوپەڕی پەرۆشی بۆ دونیای دیموکراسی وەرگرتنی ئـەنجامەکانە وەکو خۆی، دیارە مێژووی ئـەم حزبەش خاوەنی سەروەری باوەڕوبوون بەدەستاودەستکردنی دەسەڵاتە ( د. ھەڤاڵ ئـەبوبەکر) نموونەیەکی جوانە کە یەکێتی ملی بۆ دەسەڵاتی دەنگدا.

لە کۆتاییدا  ئـەنجامی دەنگەکان شەرم لە کەس ناکات و ڕاستی لای بەرەی گەلە، لە ئـەگەری ھەر چەواشەکاریەک ژیان تەنھا بریتی نیە لە ئـەمڕۆ ، سبەینێش لەڕێیە و پەنجەکان بەردەوامن لە مۆرکردن!  ئـەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئـەگەری ئـەو ھێز و لایەن و قەڵەم بەدەستانەی پەنجەی تاوانی دزینی دەنگ ئـاراستەی یەکێتی دەکەن و ئەنجامەکەی وا دەرنەچوو ، چیان ھەیە بە خەڵکی بڵێن!!؟

ئـاکامی پشت ڕاستی گومانەکان لە دزینی دەنگ باجی گرانە و بە پێچەوانەوە پەنجەی تاوان باجەکەی گرانترە 

پێم وایە بەبڵاوکراویەک ڕێگە لە پایزی وەرینی گەڵاڕێزانی دەنگەکانیان ناگرێت  بە تایبەت دەنگدەری سنوری سلێمانی ، ئـینگلیز دەڵێت( ووریابە لە خواستەی کە مەبەستە)!!.

چالاك ئاغجەلەری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket