riklam

بیره‌وه‌ریه‌ك بۆ كۆچی دوایی هاوڕێی سه‌ر بڵند مامۆستا عادل مراد

ی.ن.ک‌‌ 02:39 PM - 2018-05-19
.

.

د.ئه‌حمه‌د به‌رزنجی / یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی

پاش رێكه‌وتنی یانزه‌ی ئازاری 1970 تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی باڵی (م .س) له‌گه‌ڵ پارتی من و چه‌ند هاوڕێیه‌ك له‌ناوچه‌ی دوكان گیرساینه‌وه‌ وه‌ خوالێخۆشبوو عبد الحسین  فه‌یلی لێپرسراوی ناوچه‌بوو پیاوێكی تێكۆشه‌ر و ساده‌بوو په‌یوه‌ندیه‌كی برایانه‌ی باشمان هه‌بوو من به‌هۆی ئه‌و  و چه‌ند براده‌رێكی تری فه‌یلی سه‌باح و به‌دری حاجی كازم له‌ به‌غداد كاك عادل مرادم ناسی هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و له‌باڵه‌كه‌ی تری پارتی بوو، به‌ڵام بۆچونه‌كانمان لێك نزیك بوو له‌وكاته‌وه‌ كاك عادلم ناسی، ساڵی 1972 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ سه‌ركردایه‌تی خوێندكاران ده‌عوه‌تێكمان كرد له‌ دووكان دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ دوای ئاش به‌تاڵ جارێكی تر له‌تاران كاك عادلم بینیه‌وه‌ كه‌شۆڕشی نوێش هه‌ڵگیرسا به‌ڕابه‌ری مامه‌ی گه‌وره‌ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاك عادل یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی (ی.ن.ك)  ئه‌و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ مام هه‌بوو مامیش زۆر ڕێزی لێده‌گرت كاك عادل نمونه‌ی دڵ پاكی و دڵسۆزی و پیاوێك سه‌رتاپای ڕه‌وشت به‌رزی بوو فه‌یلییه‌كان كه‌به‌شێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێك ده‌هێنن له‌ كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تیدا گه‌ڵه‌پیاوی ڕه‌وشت به‌رز و پاك و دڵسۆزیان زۆرن كه‌ مامۆستا عادل مراد و كوردۆ قاسم و لیلی و شه‌هید  جوامێر و ده‌یانی تر، ئه‌گه‌ر سه‌ربازی وون هه‌بێ ئه‌وه‌ فه‌یلییه‌كان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، مه‌خابن دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام و له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشدا گرنگیه‌ك به‌م پێك هاته‌ نه‌دراوه‌ و قه‌دریان نه‌زانراوه‌. مامۆستا عادل مراد پیاوێك هه‌ر له‌مناڵیه‌وه‌ تا كۆچی دوایی خه‌باتی بۆ گه‌له‌كه‌ی كرد نه‌منه‌تی به‌سه‌ر كه‌سدا ده‌كرد نه‌منه‌ت باری كه‌س بوو له‌ ڕاستیدا نمونه‌وی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و شۆشگێڕبوو نمونه‌ی سه‌ركرده‌ی خاكی و دڵ سۆز بوو .

سڵا و له‌و خانه‌دانه‌ی كه‌ ئه‌م كه‌ڵ پیاوه‌یان په‌روه‌رده‌كرد
هه‌زار سڵاو له‌گیانی مامۆستا عادل موراد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket