گومان و پرسیاره‌كان له‌سه‌ر
بیروڕا 10:16 AM - 2018-05-19.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی 2018
•ئه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی خولی چوارهه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه له 12/5/2018دا ئه‌نجامدرا، زۆرترین گومان و گله‌یی و گازنده‌ی له‌سه‌ر دروستبووه، له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه، به‌حیزب و لیسته بچوك و گه‌وره‌كانه‌وه به حیزب و لیسته براوه‌و دۆڕاوه‌كانیشه‌وه، ئایا ئه‌مه ڕێكه‌وته‌و ته‌نها ده‌چێته قاڵبی گومان و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می و كه‌موكوڕیه‌كانه له‌ئه‌ستۆی خۆیان؟ یاخود ڕاسته‌قینه‌ن و شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه هه‌ڵوێسته‌ی سیاسی و یاسایی و جه‌ماوه‌ریشیان له‌سه‌ر بكرێت؟
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه زیاد له 30 قه‌واره‌و حیزب و هاوپه‌یمانی و لیستی سیاسی جیاواز كه دابه‌شبونه‌ته سه‌ر ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی عێراق له باكوره‌وه تا باشوور به‌شداریان تیادا كردوه‌و هه‌موانیشیان به‌نیازی بردنه‌وه‌بوون و سه‌قفی تێڕوانین و پێشبینی و خواست و خه‌ونه‌كانیان هێنده به‌رزبوه كه له‌ئێستاداو دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌موانیان توشی شۆك و نائومێدی بوون له ئه‌نجامه‌كان و هیچ كامیان چاوه‌ڕوانی ئه‌م ئه‌نجامانه‌یان نه‌ده‌كرد، له‌كاتێكدا كه هه‌موانیشیان دڵنیابوون له‌وه‌ی كه له‌م خوله‌دا كه‌مترین ساخته‌كاری و فرت و فێڵ ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌كه‌شی به ئامێر‌و ته‌كنه‌لۆجی نوێ سازده‌كرێت و هه‌موان به شان و باڵی پڕۆسه‌كه‌دا هه‌ڵیانده‌دا، به‌ڵام كاتێكیش ته‌نها ئامار‌و ئه‌نجامه به‌راییه‌كان وه‌ده‌ركه‌وتن هه‌موان ناڕازی و دژ بوون و كه‌وتنه سه‌ركۆنه‌كردنی یه‌كتری و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و گومان دروستكردن له ئه‌نجامه‌كان و ئامێر‌و ته‌كنه‌لۆجیا نوێكانی سه‌رده‌م.
•له‌م هه‌ڵبژاردنه‌داو دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان ته‌نها 32 حیزب و قه‌واره‌و هاوپه‌یمانی و لیستی سیاسی توانیویانه له‌كۆی 329 كورسی په‌ڕله‌مان 320 كورسی بۆ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و 9 كورسیه‌كه‌ی تریش بۆ كۆتاكان دانراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌كۆی دانیشتوانی عێراق كه 38 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سه ته‌نها 24 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 10ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س چونه‌ته ده‌نگدان و به‌كرداره‌كی ده‌نگیان داوه كه ڕێژه‌ی به‌شداربوون له‌ته‌واوی عێراقدا ده‌گاته ته‌نها 5ر44% كه كه‌متره له‌نیوه‌ی ده‌نگده‌ران. كه بۆخۆی كه‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانه له‌ساڵی 2005وه.
•لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئه‌م ڕێژه كه‌مه‌ی ده‌نگده‌ر؟ هۆكاره‌كان چین و كێ و چ لایه‌نێك لێی به‌رپرسیاره؟
وه‌ڵام، ساردوسڕی به‌ده‌مه‌وه چوونی هاوڵاتیان بۆ ده‌نگدان كه وه‌ك ماف و ئه‌رێكی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌رعیش وایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بی متمانه‌ییان و بڕوانه‌بونیان به توانا‌و ئه‌دای حیزب و سه‌ركرده‌كان و نوێنه‌ره‌كانیش له په‌ڕله‌مان، چونكه ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابووردوو هه‌موانیان بی جیاوازی له عێراق و كوردستاندا به ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌وه هیچ كامیان ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو لایه‌نگره‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵگاشداو هیچ كامیان خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن نه‌بوون و ته‌نها سه‌رگه‌رمی كۆكردنه‌وه‌ی پله‌و پۆست و ئیمتیازاتی كه‌سی و حیزبی خۆیان بوون و جه‌ماوه‌ریان له‌بیركردوه‌و فریویان داون، كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌و بڵاوه‌یكردوه كه ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌وه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان و پڕۆژه ئاوه‌دانیه‌كان و مووچه‌و دیارنه‌مانی داهات و تاریكاندنی خه‌رجی و تۆخكردنه‌وه‌ی حیزبایه‌تی دوور له ئینتیمای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كاركردن به ڕێنمایی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌رودراوسێ و زلهێزه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه هۆكاربوون بۆ كه‌می ڕێژه‌ی به‌شداربوون و توڕه‌بون و زویربونی هاوڵاتیان، به‌دڵنیاییش هه‌موو سه‌ركرده‌و حیزب و قه‌واره سیاسیه‌كان لێپرسراون له‌م دۆخه سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیه ناجێگیرو هه‌ژارو دواكه‌وتووه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقی و كوردستانیش. گه‌رچی هه‌ندێك هێزی سیاسی نیه‌ت و به‌رنامه‌ی كار‌و خزمه‌تكردنی ڕاستگۆیانه‌شی هه‌بوبێت به‌ڵام به‌ته‌نها ناتوانێت جێبه‌جێیان بكات.
•له ئێستاشدا كه هه‌موانیان نه‌یانتوانیوه كه زۆرینه‌ی ڕه‌های كورسیه‌كان وه‌ده‌ستبێنن و بتوانن حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی به‌هێز دوور له ئیئتیلافیه‌كی لاواز پێك‌بێنن، هه‌موان تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر هه‌ڵده‌به‌ستن و گه‌ره‌كیانه شكسته‌كانیان بخه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كتری و جه‌ماوه‌ریش به كه‌مته‌رخه‌م و خوێنساردو بێ‌باك ناوده‌به‌ن، نازانن یان له‌بیری خۆیان بردۆته‌وه كه ئه‌وه جه‌ماوه‌ره سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانه، نه‌ك سه‌ركرده‌و حیزبه‌كان، ئه‌وه جه‌ماوه‌ره ده‌توانێت هاوكێشه‌و هێزه سیاسیه‌كان قڵپبكاته‌وه‌و بیانهێنێته خواره‌وه‌و فێری دیموكراسیه‌ت و پیاده‌كردنی ڕاسته‌قینه‌شیان بكات نه‌ك حیزب و سه‌ركرده‌كان، ئه‌وه جه‌ماوه‌ره سه‌رچاوه‌و ئیلهام به‌خشه نه‌ك سه‌ركرده‌و حیزبی درۆینه‌و دروستكراو ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پله‌و پۆست و ده‌سه‌ڵات دامه‌زراون یان دروستكراون به ده‌ستله‌پشدانی وڵاتان و هێزی ده‌ره‌كی.
•ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕوویداوه‌و جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له حیزبه كلاسیك و سه‌ركرده به‌ناو به‌هێزه‌كان ده‌نگ و كورسیه‌كانیان كه‌میان كردوه له عێراق و كوردستان و ئه‌وه‌شی مایه‌ی شۆكبون و تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك حیزب و قه‌واره كه ته‌نها ته‌مه‌نیان له ساڵێك تێپه‌ڕ ناكات و خاوه‌ن هیچ ڕابووردویه‌كی سیاسی سه‌ركه‌وتوش نین بونه‌ته خاوه‌نی 3 -4 كورسی كه به‌هه‌ق شایه‌نی تێڕامان و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، كه چۆن و به چ هێزو پشتیوانی و مێژویه‌كه‌وه توانیویه‌تی كه ببێته جێگه متمانه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی ((200000 ده‌نگده‌ر)) كه هێشتا تاقیان نه‌كردۆته‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا، كه له كوردستان و عێراقیشدا نمونه‌یان هه‌یه‌و توانیویانه جێگه به‌هه‌ندێك هێزی سیاسی و سه‌ركرده له‌ق بكه‌ن كه خۆیان به جێگره‌وه‌و به نمونه‌ی بی وێنه‌و تازه‌گه‌ری له ئۆپۆزسیۆندا پیشان ده‌دا، كه‌چی حسابه‌ته‌كانیان هه‌موو پێچه‌وانه بۆته‌وه.
جا ئایا ئه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه به‌م هه‌موو ڕاز‌و گله‌یی و گومان و پرسیارانه‌وه، ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزی عێراقی بۆ ئاینده‌و لانی كه‌م بۆ 4 ساڵی داهاتوو؟ ئایا ئه‌م هه‌موو حیزب و سه‌ركردانه كه خۆیان بۆ پله‌و پۆستی گه‌وره داناوه ده‌توانن ڕێكبكه‌ون له‌گه‌ڵ یه‌كترداو به‌متمانه‌وه كار له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن؟ ئایا ده‌توانن بۆ 4 ساڵی ئاینده نمونه‌یه‌كی ئومێد به‌خش پیشانبده‌ن و جه‌ماوه‌ری عێراقی و كوردستانیش ئاشتبكه‌نه‌وه‌و خۆشگوزه‌رانیان پێببه‌خشن؟
یان ئه‌وه‌تا ئه‌م خوله‌ش ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی پێشتره‌و خولانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌كی بۆشدا، ده‌بێت ئاوات بۆ ڕابووردوو بخوازین و چاوه‌ڕوانی زه‌مانه بكه‌ین بۆ وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان!!!
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28