riklam

نه‌ریمانی بابان به‌ پرۆژه‌ی هونه‌رییه‌وه‌ له‌ سلێمانیه‌

ئەدەب وهونەر 05:14 PM - 2018-05-18
.

.

هونه‌رمه‌ند نه‌ریمانی بابان كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی به‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانییه‌ .

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18-5-2018 له‌ هۆتیڵ ره‌مادای شاری سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نه‌ریمانی بابان ئاشكرایكرد بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك به‌ سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاری سلێمانی و له‌یه‌كێك پرۆژه‌كانی له‌ رۆژانی جه‌ژن شه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی خێزانی سازده‌دات و ئه‌م كاره‌شی بۆ یه‌كه‌مجاره‌ پێی هه‌ڵده‌ستێت ئامانج له‌و كاره‌ نوێیه‌شی بۆ ده‌ستهێنانی كاره‌كانێتی و هیوای خواست هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ش به‌و جۆره‌ كاره‌ پشت به‌ توانای ماددی خۆیان ببه‌ستن بۆ كاره‌ هونه‌رییه‌كان چی دیكه‌ له‌ ده‌رگه‌ی كه‌سان نه‌ده‌ن بۆ هاوكاری كردنیان .

نه‌ریمانی بابان وتشی: له‌ ئێستادا پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی CD نوێم راگرتوووه‌و كاره‌كانم به‌ شێوه‌ی تراك بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌و زۆرینه‌شیان كلیپم بۆ كردووه‌ .
نه‌ریمانی بابان زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌رده‌بات و له‌و ماوه‌یه‌ش ته‌نیا دوو جار گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاری سلێمانی و خاوه‌نی سه‌دان به‌رهه‌می هونه‌رییه‌ .

PUKmedia هه‌رێز جه‌مال / سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket