گه‌شتێك به‌ناو ژیانی عادل موراد دا
ی.ن.ک 12:02 PM - 2018-05-18.
ئه‌مڕۆ 18-5-2018 عادل موراد یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
عادل موراد له 11ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1949 له شاری خانه‌قین له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كیمیادا له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كێك بوو له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هه‌روه‌ها له حكومه‌تی كاتی عیراقدا نوێنه‌ری ی.ن.ك بوو له به‌غداو ماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه له دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی چوار ساڵ باڵیۆزی عیراق بووه له رۆمانیاو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ی.ن.ك بووه‌و پاشان له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتییدا وه‌ك سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكراوه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی عادل موراد رووی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردوه‌و به‌داخه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته كۆچی دوایی كرد.
ژیاننامه‌ی عادل موراد
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-5-2018 عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی بوو.
عادل موراد، له دایكبوونی ساڵی 1949 ی شاری به‌غداده و به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر كورده فه‌یلییه‌كان.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندنگه‌ی كوردانی فه‌یلی و ھه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
عادل موراد، سه‌ره‌ڕای دووری له كوردستان ژیانی سیاسیی له پێناو كوردایه‌تیدا به زوویی ده‌ستپێكردووه.
له‌و پێناوه‌شدا له ساڵی 1956 له به‌غدا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
له ساڵی 1966دا له به‌شی كیمیای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی به‌شێكی رێكخستنه‌كانی به‌غدادی كردووه.
له ساڵی 1969 كاتێك به‌شێكی رێكخستنه‌كان ئاشكرا ده‌بن و واز له خوێندن ده‌ھێنێت و روو ده‌كاته شاخ و ده‌بێته پێشمه‌رگه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌بێته ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و له ھه‌مان كاتدا له‌به‌ر كه‌می مامۆستای گونده‌كان، له خوێندنگه‌ی یه‌كێك له گونده‌كان ده‌ست به‌كاری مامۆستایه‌تی ده‌كات.
پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاریی ساڵی 1970 له كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به سكرتێری یه‌كێتیه‌كه ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
له‌دوای ئه‌مه عادل موراد ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدادو تا ساڵی 1974 و به‌ر له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد‌و رژێمیدا، به‌غدا به‌جێ ده‌ھێڵیت.
دواتر‌و له پاش ھه‌ره‌س ھێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و ھه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ئێران به‌جێده‌ھێڵیت و روو ده‌كاته وڵاتی سوریا.
كاتێك ده‌چێته سوریا، له‌وێ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوا به‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی، لێپرسراوێتی رێكخستنی نێو وڵاتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و دواتریش بۆ دروستكردنی رێكخستن له ئه‌وروپا، ده‌چێته ئه‌وروپا و توانی بناغه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی یه‌كێتی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دابنێت.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا سه‌رقاڵی دابینكردنی پێویستیه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری ده‌بێت له كوردستان و له‌م رووه‌وه لێپرسراوی ئه‌ركه لۆجستیه‌كان و ناردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ناو وڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ...
له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له ناوزه‌نگ ده‌گیرسێته‌وه.
به‌ڵام له مانگی شوباتی ھه‌مان ساڵدا، له‌به‌ر ھه‌ندێك ھۆكاری سیاسی واز له یه‌كێتی ده‌ھێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا، پاشان له رۆژنامه‌ی سه‌فیر وه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
له ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به حزبی سۆسیالیستی كوردستان ده‌كات و له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌دا كه له مانگی ئایاردا به‌سترا، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
پاشان و له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌كاته‌وه‌و پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێده‌درێت.
دواتر له شاری ھه‌ولێر لێپرسراوێتی مه‌كته‌بی ناوه‌ندنی راگه‌یاندی یه‌كێتی پێ ده‌سپێردرێت و تا ساڵی 2000 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ھه‌ر له ھه‌مان ساڵدا وه‌ك لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له سوریا دیاریده‌كرێت..
له كانوونی دووه‌می ساڵی 2003دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و به‌شدار ده‌بێت له‌و ھه‌وڵانه‌ی كه بۆ رژێمی به‌عس له ئارادا بوون.
له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا ده‌چێته به‌غداو ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و دیپلۆماتكارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆو ماوه‌یه‌كیش له ئه‌نجوومه‌نی حوكم نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بێت.
ساڵی 2004 ده‌بێته باڵیۆزی عیراق له رۆمانیا
له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا خۆی بۆ كۆمیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵنابژێرێت. له ساڵی 2012دا لێپرسراوێتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی پێده‌درێت. كه ئه‌مه دوایین وێستگه‌ی كاری سیاسی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17