riklam

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: ته‌ندروستی عادل موراد ناجێگیره‌

ی.ن.ک‌‌ 08:45 PM - 2018-05-17
.

.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، ته‌ندروستی عادل موراد ناجێگیره‌و له‌ژێر چاودێری ورد دایه‌.

 له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ئێستادا ته‌ندروستی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناجێگیره‌و له‌ژێرچاودێریی ورد دایه‌.

 وتیشی: عادل موراد ماوه‌یه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر رووی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردوه‌و له‌ئێستادا له‌و وڵاته‌ ته‌ندروستی ناجێگیره‌و له‌ژێرچاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

عادل موراد  یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیكۆشه‌ر و خه‌باتكارێكی دانه‌بڕاوی یه‌كێتیه‌و بۆ رۆژێك له‌خزمه‌ت دانه‌بڕاوه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ندێك ده‌زگای ناڕه‌سمی هه‌واڵ كۆچی دوایی عادل موراد-یان بڵاوكرده‌وه‌ ، به‌ڵام وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی: راسته‌ ته‌ندروستی ناجێگیره‌، به‌ڵام كۆچی دوایی نه‌كردوه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket