riklam

یەكێتی بە بەڵگەوە ساختەكارییەكانی پارتی ئاشکرا دەکات

ی.ن.ک‌‌ 06:56 PM - 2018-05-17
.

.

یەكێتیی نیشتمانيی كوردستان لەسەر قسەكانی جێگری سەرۆكی پارتی دێتەدەنگ و بەپرسێكی باڵای ئەو حزبەش وردەكاریی ساختەكارییەكانی پارتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت:یەكێتی بێ منەتە لە ئەژماركردنەوەی دەنگی دەنگدەران.

زوبێر عوسمان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند: بارەگاو كەناڵە مێدیاییەكانی تەواوی ئەو شەش حزبەی كە كۆنگرەو بەیاننامەی ناڕەزایی دژی یەكێتی دەردەكەن لەسنووری سلێمانییە، لەكاتێكدا ناتوانن لەودیو دێگەڵەوە ئازادانە چالاكی سیاسی خۆیان ئەنجام بدەن، تەنانەت بەشێك لەو لایەنانە بارەگاكانیان لەو دەڤەرە سوتێنراوە.

وتیشی:”بەڵگەمان هەیە كە لەسنووری هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر كاری ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكەدا كراوە، بەڵگەمان هەیە ئاوارەكانی موسڵ و شنگال و ناوچەكانی سحێلاو دەوروبەری موسڵ بەزۆرەملێ دەنگیان پێدراوە بەپارتی و كاندیدیشیان بۆ دیاریكراوە.

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی بە ئێس ئێن ئێنی وت: وەكو یەكێتی نە ترس و دڵەڕاوكێمان بڵاوكردۆتەوە، نە هەڕەشەی نان بڕینمان لەخەڵك كردوە لەپێناوی دەنگ، ئەوە پارتییە ئەو كارەی كرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”نیگەرانیی لایەنەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە جدین”.

زوبێر عوسمان وتیشی: جێگری سەرۆكی پارتی یان هەر لایەنێكی تر بەڵگەیان لەسەر ساختەكاری لەم سنوورە هەیە با بیخەنەڕوو، چونكە یەكێتی ناترسێت لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست و بێمنەتە، بەڵام دەبێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەو بڕیارە بدات، نەك لایەنی سیاسی.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد: لەكاتێكدا یەكێتی شوناسی نەتەوەیی لەكەركوك پاراست و توانی شەش كورسی بەدەستبهێنێت، بەڵام نە پارتی و نە لایەنەكانی تریش پیرۆزباییان لە یەكێتی و كورد لەكەركوك نەكرد.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket