riklam

یەكێتی: لەهەولێر ساختەكاری گەورە كراوە

کوردستان 06:50 PM - 2018-05-17
.

.

كاندیدێكی دەرچووی یەكێتی لەپارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی هەولێر جێگەی متمانە نیەو پێویستی بەپێداچونەوەو لێكۆڵینەوە هەیەو لەو وێستگانەش بەئاشكرا سەختەكاری كراوە.

ئارێز عەبدوڵڵا كاندیدی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی لەپارێزگای هەولێر لەپەیامێكدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، رایدەگەیەنێت: دوای دەرچوونی ئەنجامە سەرەتاییەكان و بەدواداچون گەیشتمە ئەو بڕوایەی كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی هەولێر جێگەی متمانە نیەو پێویستی بە پێداچونەوە و لێكۆڵینەوە هەیە.

دەشڵێت: هەرچەندە بەپێی ئەنجامەكان منیش دەرچووم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕوام بەو ئەنجامە نییەو بەڵگەشمان لایە كە ژمارەیەكی زۆری وێستگەكان جگە لەنوێنەری لایەنێك هیچ نوێنەرێكی تر ئامادە نەبون و لەو وێستگانەش بەئاشكرا سەختەكاری كراوە، بەتایبەت كە بەشێكی زۆری دەنگدەران بایۆمەتریان نەكردەوە بەڵكو بەدەست دەنگدراوە تەنانەت هەموو ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی كوردستان دەژن بە كارتە كۆنەكە دەنگیان بۆ دراوە ئەمانەو رێژەی بەشداریكردن لەگەڵ ئەنجامەكان زۆر ناكۆكن.

ئارێز عەبدوڵڵا ئەوەشی راگەیاندوە: چۆن دەكرێ وێستگەكانی قەزایەك بەتەواوی بێ چاودێرو بێ نوێنەری قەوارەكان (جگە لەیەك قەوارە)، ئەگەر بێت و چەند وێستگەیەك لە مێرگەسۆرو سۆران و هەولێر بەنمونە وەربگرین و لێكۆڵینەوەیان تێدا بكرێ ئەنجامە راستەكە بۆ هەموو لایەك رون دەبێتەوە، داواش لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەكەم بەدەست دووبارە دەنگەكان بژمێردرێنەوە.

PUKmedia 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket