فه‌همی بورهان: لایه‌نه‌كان له‌دژی یه‌كده‌نگی كوردبوون له كه‌ركوك
ی.ن.ک 05:45 PM - 2018-05-17.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌دایه كه رازی نه‌بوون كورد به یه‌ك ده‌نگ له كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بكات.
فه‌همی بورهان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان دا وتی: یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا خۆیان به ئۆپۆزسیۆن و ته‌نانه‌ت به پارتی دیموكراتی كوردستانی وتووه، كه یه‌كێتی پێی باشه كورد به‌گشتی به یه‌ك ده‌نگ له‌ژێر ناوێكی دیاریكراودا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق بكات، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه رازی نه‌بوون.
وتیشی: ئه‌و لایه‌نانه زۆر به ئاشكرا پێیان ده‌وتین كه یه‌كێتی جارێكی تر له كه‌ركوك ده‌نگ ناهێنێت، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركوك زۆر له‌وه گه‌وره‌تربوون و وریاتربوون و سه‌لماندیان كه كه‌ركوكییه‌كان پاڵپشتی سیاسیه‌تی چ حزبێك ده‌كه‌ن.
فه‌همی بورهان راشیگه‌یاند: یه‌كێتی لای گرنگ بوو له كه‌ركوك كورد یه‌ك ده‌نگ بێت، نه‌ك له سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك، چونكه ده‌مانویست جارێكی دیكه كوردبوونی ئه‌و شاره بسه‌لمێنێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌دژی یه‌كێتی كه‌وتنه به‌ره‌یه‌كی دژه‌وه، یه‌كێتی جارێكی دیكه توانی كوردستانی بوونی كه‌ركوك بسه‌لمێنێته‌وه‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش توانیان چه‌ندین هه‌زار ده‌نگی كورد به فیڕۆ بده‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌مووكات پارتی و ئۆپۆزیۆنه‌كانی كوردستان ده‌نگه‌كانیان له دامێنی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بووه‌و پێویسته ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یان له‌بیرنه‌چێته‌وه كه یه‌كێتی و كه‌ركوك دوانه‌یه‌كی لێكجیانه‌كراوه‌ن.
PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25