riklam

حەرب: دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن هەوڵی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەدەن

عیراق 04:00 PM - 2018-05-17
.

.

پسپۆڕێكی یاسایی و دەستوری عیراق رایدەگەیەنێت ئەوانەی هەوڵی كۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمانی عیراق دەدەن لەهەڵبژاردنەكاندا شكستیان هێناوەو تەواوكردنی رێژەی یاسایش ئەستەمە.

ئەمڕۆ 17ی ئایاری 2018، بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمانی عیراق 81 پەرلەمانتار ئیمزایان كۆكردۆتەوە تا لەو كۆبوونەوەیەدا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت.

هاوكات نوسینگەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لە راگەیەنراوێكیدا داوایكردوە رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت. 

لەوبارەیەوە تارق حەرب شارەزای یاسایی و دەستوری عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: لەئێستادا پەرلەمانی عیراق لەبەر ئەوەی لەپشوی خۆیدایەو 30ی حوزەیران كۆتایی دێت، هەر كۆبوونەوەیەك بكرێت دەبێتە كۆبوونەوەی تایبەت و بەپێی دەستور یاساش رێگە پێدراوە.

ئەوەشی راگەیاند:كۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمان لەكاتی پێویستدا دەكرێت، بۆ نمونە كاتێك كارەساتێكی سروشتی یان جەنگ دەبێت، بەڵام كۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هیچ گرنگییەكی نابێت، چونكە  پەرلەمان خۆی لەكۆتایی تەمەنی یاسادانانیدایەو چاوەڕوانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی داهاتووی عیراق دەكرێت.

حەرب دەشڵێت: ئەو پەرلەمانتارانەی ئێستا هەوڵی كۆبوونەوە دەدەن بۆ مانەوەیانە لەدەسەڵات و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان نەك بەرژەوەندی گشتی و پێشیوایە رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەكە تەواو نابێت، ئەوەشدەخاتەڕوو كە لەمكاتەدا پەرلەمان هەر بڕیارێك دەربكات حكومەتی وادەی ئەوتۆی بەدەستەوە نەماوە تا پەسەندیان بكات و جێبەجێبكرێن.

 ئەو شارەزایەی یاساو دەستورییەی عیراق هەوڵی پەرلەمانتاران بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەوە ناودەبات كە لەهەڵبژاردندا شكستیان هێناوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket