riklam

ده‌مه‌وێ‌ تێبگه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 02:59 PM - 2018-05-17
.

.

* من بە دڵ ئەو قسەیە دەكەم، دەبێت برا عەرەبەكان تێبگەن، چەند قودس بەلای‌ ئەوانەوە موقەدەسه، ئەوەندەش كەركوك بەلای‌ ئێمەوە موقەدەسه.

*دەبێت برا عەرەبەكانمان هوشیار ببنەوە، وا تێنەگەن كەركوك مەسەلەیەكە بەدوو قسەی‌ خۆش و بە دوو دەستكەوتی‌ ئەملاو ئەولا، دەستی‌ لێهەڵدەگیرێ‌، مەسەلەی‌ كەركوك مەسەلەیەكە قابیلی‌ دەست لێهەڵگرتن نییە.

* ئێمە خەباتمان لەپێناوی‌ كەركوك، خەباتێكی‌ موقەدەسەو پێویستە هەموو كەس تێبگات ئێمە ناتوانین دەستی‌ لێهەڵگرین.

*كەركوك ناوچەكەی‌ لە جەبەل حەمرین بەولاوە، ناوچەیەكە كوردستانە، هەتا ئەو عەرەبانەی‌ بۆی‌ هاتوون، زۆر نییە بۆی‌ هاتوون مەسەلەن كۆنترین عەشیرەتی‌ عەرەبی‌، عەشیرەتی‌ عوبێدە، لە سەدەی‌ نۆزدەهەمەوە بۆی‌ هاتووە كە پێشتر ئەوانە لە رۆژئاوای‌ دیجلە دەژیان، شەمەر لە جەزیرەی‌ عەرەبی‌ دەركران، هاتن ئەوانیان ڕاونا هاتنە ناوچەی‌ عوزێم، لە عوزێمیش عەشیرەتی‌ عەنەزە قبوڵی‌ نەكردن و ڕاویان نان بۆ حەویجەو لەوێ‌ كورد قبوڵی‌ كردن.

* هەمیشە كەركوك قودسی‌ خۆمانە، من لە هەر پۆستێك بم هەوڵی‌ بۆ دەدەم لە بیریشتان نەچێت من بە ئەسڵ كەركوكیم، بۆیە ئەمجارە كە چوومەوە كەركوك چوومە تەكێی تاڵەبانی‌ و شێخی‌ تەكێكە لە پێشەوە وتی‌ وەرە وەرە سەرەتا بڕۆ فاتیحەیەك لەسەر گۆڕی‌ باپیرە گەورەكەت بخوێنە، منیش فیعلەن باپیرە گەورەم لەوێیە، وتم باشەو فاتیحەیەكم لەسەر خوێند، بۆیە سەبارەت بەمن كەركوك هەم شتێكی‌ نیشتمانییە، هەم شەخسیشە، واتە دوو شت تێكەڵاو بووە.

مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket