riklam

دیسان كه‌ركوك و یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 02:26 PM - 2018-05-17
.

.

ئالان عزیز

زۆرسه‌یره‌ عیراقێك هه‌ڵده‌قوڵێ له‌ناو كێشه‌و گیرو گرفته‌كانی گه‌نده‌ڵی وسیاسی ومه‌زهه‌بی وده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتان وفشاری ئه‌قلیمی ..........هتد نوقمی هه‌موو ئه‌م كێشانه‌یه‌ و له‌خنكاندایه‌ به‌ڵام هه‌ستی نشتیمان په‌روه‌ری سه‌ركرده‌ی قه‌واره‌كان زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌م كێشانه‌و ڕازین به‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن وهیچ تومه‌تو تانه‌یك له‌هیچ قه‌واره‌یه‌ك نه‌دراوه‌ و سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێڕان ودروست كردنی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانین بۆپێكهێنانی حكومه‌تێكی نشتیمانی هاوبه‌ش.به‌داخه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌نی یه‌ك زمانو یه‌ك نه‌ته‌وه‌ ویه‌ك ئاین ویه‌ك ڕێبازین ئه‌ویش دیاریكردنی سنوری كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ .كه‌چی هه‌ر زوو چه‌ن لایه‌ن وقه‌واره‌یه‌كی به‌ژدار بوو له‌هه‌رێمی كوردستان تومه‌تی ساخته‌كاری وهاككردنی ئامێره‌كانیان خسته‌ پاڵ پرۆسه‌كه‌ وكه‌وتنه‌ خۆئاماده‌ كردن وڕاگه‌یاندنی به‌یانامه‌یه‌ك بۆڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ودووباره‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان وپارێزگای كركوك په‌نجه‌ی ئه‌م تومه‌تانه‌ ته‌نها ڕوی له‌ سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان بوو جێی سه‌رسورمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌ركوكه‌ خۆ ئه‌گه‌ر كوردستانی بونی كه‌ركوك دروشمی سه‌ره‌كیان بێت ئه‌وه‌ كورد ده‌نگی یه‌كه‌می هێناوه‌ له‌كۆتایدا هه‌ر ده‌نگی كورده‌ كه‌واتا ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و لایه‌ن وقه‌وارانه‌ ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی پێگه‌و قه‌باره‌ی حزبییانه‌ نه‌ك ئه‌م نشتیمانه‌ ئه‌و دروشمانه‌ ته‌نها بۆ ڕاكێشانی هه‌ستوو سۆزی جه‌ماوه‌ره‌ .ئه‌م بابه‌ته‌ بووه‌ مانشێتی هه‌واڵی میدیا وڕاگه‌یاندنه‌ ناوخۆی جیهانێكان كه‌ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی زۆر خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر  پرۆسه‌ی سیاسی وپیڕه‌وی دیوكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستان .خاڵێكی تری ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ن ڕۆژێكه‌ دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كانی كوردی كه‌ركوك ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ودروشمه‌ناڕازێكانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و خه‌ریكی خۆپیشاندانن دژ به‌ قه‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی كوردی كه‌ركوك بۆ جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك ڕونبوه‌و كه‌ ئه‌ولایه‌نه‌ كوردانه‌ هیچ جیاوازیان نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ناحه‌زانه‌ی كورد كه‌ده‌مێكه‌ شه‌ڕی خاك ونه‌ته‌وه‌و زمان وسنورمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌ پیلانگێڕیدان وهه‌موڕێگا نه‌خوازراوه‌كانیان گردوه‌ته‌به‌ر له‌و پێناوه‌دا وجه‌نگی ڕوحی وجه‌سته‌یمان ده‌كه‌ن . ئه‌بێ نه‌وه‌كانمان چی داهاتوێكی نشتیمان په‌روه‌ریان هه‌بێت وچۆن به‌رگریكاربن بۆ خاكو شوناسی نه‌ته‌ویمان وچۆن یه‌ك پارچه‌ی كوردستان بپارێزن كه‌ئه‌م سه‌ركردانه‌ ڕابه‌رایه‌تیان بكه‌ن كه‌ هاوڕای بیرو بۆچونی دوژمنی سه‌رسه‌ختی كوردن له‌پێناو ئامانجی حزبیان  به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم ئاگایه‌كیان له‌ ئینتیمای نشتیمانی خۆیان بێت وله‌ خه‌ونی ده‌سه‌ڵات به‌خه‌به‌ر بێن چونكه‌ مێژوو ڕه‌حم به‌هیچ كه‌س ناكات ئه‌وه‌ی ئه‌وان پیلانگێری بۆ ده‌كه‌ن كه‌ركوكه‌ ئه‌و  كه‌ركوكه‌یه‌ كه‌ده‌سته‌ خوشكی سنه‌و دیاربه‌كرو عه‌فرین وقامشلییه‌ ده‌مێكه‌ بۆ دیده‌نی خه‌بات ده‌كه‌نو خوێنی بۆده‌ڕێژن  كوردێك نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نشتیمانه‌ دابه‌شبووه‌م نه‌بێت خه‌ون به‌ئازادی كه‌ركوكه‌وه‌ نه‌بینێت باپاشگه‌زببنه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌ چونكه‌ كركوك له‌ هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك پیرۆزتره‌ .هه‌ستو ویژدانتان چۆن ئاسوده‌ ده‌بێت له‌كاتێدا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی كورد شوڕشیان كردووه‌ له‌پێنا بستێكی ئه‌م خاكه‌و سازشی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ وخوێنی پیرۆزی كردوه‌ته‌ قوربانی له‌پێناوو كوردبوون وخۆنه‌ویستانه‌ ده‌سبه‌رداری هه‌مو خۆشێكانی ژیان بونه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان .ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی سه‌ركرده‌كانمان بووه‌ ئێوه‌یش خاكو نشتیمان وشوناس و نه‌ته‌وه‌و سنور هه‌موی ده‌كه‌نه‌ قوربانی له‌پێناوو به‌ده‌س هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان.له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكاو ئێران عێراق ونه‌ته‌وه‌یه‌كگردووه‌كان دانیان ناوه‌ به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وكێشه‌ی یاسای نییه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket