riklam

واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه‌

کوردستان 02:07 PM - 2018-05-17
.

.

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌ هه‌تا ئێستا واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دیارینه‌كراوه‌.

بیگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia راگه‌یاند: واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌تا ئێستا دیارینه‌كراوه‌و له‌ گفتوگۆداین بۆ دیاریكردنی كاتی كۆبونه‌وه‌.

هاوكات ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌و چه‌ند بڕیارێك تاوتوێ ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانی ره‌وانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket