riklam

ناوتۆماركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 01:10 PM - 2018-05-17
.

.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان ناوتۆماركردن بۆ سه‌رجه‌م قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ ناو تۆماركردنی كاندیدی سه‌رجه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

وتیشی: كۆمسیۆن له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات.

پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 10 ملیار دیناری بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30 ئه‌یلول دابینكردوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket